ماوەی دەستگیرکردنی ٣ هاوسەرۆکی شارەوانی ژن درێژ کرایەوە

ماوەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپەی دێرک، ستەور و شەمرەخ کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرکراون، درێژ کرایەوە.

ماوەی دەستگیرکردنی گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، نالان ئوزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و مولکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک کە ١٥ی تشرینی دووەم لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری مێردین دەستگیرکرابوون، ٤ ڕۆژ درێژ کرایەوە.

دوای ئەوەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەستگیرکران، قەیوم لە جێگەیان دانرابوو.

ف.ق