مزراکلی: ئەم گۆڕەپانە، گۆڕەپانی گەشکردنی بەرخۆدانە

سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد ڕایگەیاند، ئەم گۆڕەپانە، گۆڕەپانی گەشکردنی بەرخۆدانە، بەو هۆیەوە بلۆکی ئاکەپە – مەهەپە ڕەوا نییە.

سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد کە ٤٩ ڕۆژە لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە بەرخۆدان دەکات، باسی لە واتای بەرخۆدانەکەی کرد و باسی کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و ئەوروپای کرد.

مزراکلی ڕایگەیاند، لەبەرامبەر چالاکیەکانیان، لە ڕۆژی سەرەتاوە هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە هێرش کرد  و ئەوانیش بەرامبەر هێرشەکان بە هیچ شێوەیەک هەنگاویان بۆ دواوە نەناوە. ژن، گەنج، پیر و منداڵ هەموو کەسێک بەشداری ئەم بەرخۆدانەیە و بڕیاریانداوە و بە هەڵویستن.

لەدژی ڕژێمی تاکە کەسێک...

مزراکلی ئاماژەی بەوەدا ئەوان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان هەموو ڕۆژێک پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و وتی، "ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە تورکیا، ئەندامانی پارتە سیاسیەکان و بەشەکانی جیاوازی کۆمەڵگا، هونەرمەند و ڕۆشنبیر بەشداری لە چالاکیەکانیاندا دەکەن. بەو هۆیەوە من ئەم گۆڕەپانە وەک گۆڕەپانی گەشکردنی بەرخۆدان دەبینم. ئەم جێگەیە لەدژی ڕژێمی تاکە کەس و ڕژێمی زۆردەست، وەک گۆڕەپانی نرخی دیموکراسی و ماف، ئازادی مافی مرۆڤ و وەستانەوە لەدژی کودەتای سیاسیە. ئەم جێگەیە هێز بە مەترۆپۆلەکانی ڕۆژئاوای تورکیا دەدات. هەروەها پەیامی 'ئێوە دەتوانن بڕیار بدەن، بەڵام بڕیارەکەتان لە ئیرادەی کۆمەڵگا دەکەوێت و تیشکدەداتەوە و بەر خۆتان دەکەوێت' بە دەسەلاتداران دەدات. بەو هۆیەوە بلۆکی ئاکەپە- مەهەپە ئێدی ڕەوا نییە."

مزراکلی وتیشی، "پشتگری کۆمەڵگا بۆ ئاکەپە – مەهەپە بۆ خوار ٤٠٪ کەمدەبێتەوە. پێویستە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و جڤاکی لەم قۆناغ و پڕۆسەیەدا بە شێوەیەکی بەهێز کار بکەن، ئەگەر بتوانن هەنگاوی بەهێز بنێن، دەتوانن خراپکاری بەرامبەر کۆمەڵگا کەمبکەنەوە.

ف.ق