مستیلە، لەچک و بازنەی بە ئازار
لەو ساتەی مەراسیمەکەدا بە تەنیایە، کزە لەدڵی دێت، لە دەم و چاوەیەوە دیارە، مات و سەربەرزە.
لەو ساتەی مەراسیمەکەدا بە تەنیایە، کزە لەدڵی دێت، لە دەم و چاوەیەوە دیارە، مات و سەربەرزە.
تەرمی ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی کەجەکە دەمهات عەگید (سەیدخان ئایاز) و ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی جەمیل ئامەد (ئەسەر ئرماک) کە ١٥ی مانگ لە سڵێمانی شەهید کران، لە بناری قەندیل لە لایەن هەزاران کەسەوە بە مەراسیمێک بەخاکسپیردرا. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا بە هەزاران وڵاتپارێز، لە شارەکانی باشووری کوردستان ، بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی پێشەنگەکانی پەکەکە ببن، بەرەو بناری قەندیک بەڕێکەوتن.
هەروەها دایکێکی باشووری کوردستانیش بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدەکانی شۆرش بوو و بە ئێش و ئازارێکی هەزار ساڵە، بە مستیلە و بازنی دەستی و بە لەچکەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی مەحمەد کاراسونگول لە قەندیل بە سەربەرزی و خەمگینی سەرنجی ڕاکیشا.
ئەم دایکە بە هۆی شەڕ و قەیرانی سوریا، لە ڕۆژئاواوە بەرەو باشووری کوردستان کۆچبەر بووە. ئەم دایکە خەڵکی کۆبانی یە. لە ٣ی تشرینی یەکەمیدا ماڵەکەی بەجێهێشت و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر کوشتنی ڕۆڵەکانی کورد نیشان دەدات. بەر لەوەی تەرمی هەردوو شۆرشگێری پەکەکە بەخاکبسپێردرێت، باسی لە خایینی ناو کورد کرد و وتی، "شەهیدکردنی منداڵەکانمان قەدەر نییە. هەندێک کورد یەکێتی پەسەند ناکەن. پێویستە منداڵەکانمان نەکوژرێن." ئەم دایکە بە دڵێکی پر لە ئازار لەو ساتەی تەرمی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد پێشەنگانی پەکەکە بە خاکدەسپێردرێت، بە تەنیایە، کزە لەدڵی دێت، لە دەم و چاوەیەوە دیارە، مات و سەربەرزە.
ئەم دایکە کوردە هەردوو شۆرشگێرەکەمان، ئۆخر دەکات، خەمگینی خۆی لە سەر خاکی هەزاران ساڵە بە شێوەیەکی سەوز و سوور و زەرد، بە ئازاری دایک، ئازاری هەردوو شۆرشگێرەکە، بە دڵ، بە مستیلە و لەچکە سپیەکەی و بازنەکەی دەستی لە چیای قەندیل، لە سەر ئەم خاکە، برینی کوردان، لەم وێنەیەدا نیشان دەدات.
ف.ق