منداڵانی برادۆست گوێیان به بۆردومان نه‌دا و جه‌ژنی خۆیان پیرۆز كرد
منداڵانی كوێستانه‌كانی برادۆست سه‌ره‌ڕای بۆردومانی سوپای توركیا جه‌ژنی خۆیان پیرۆز كرد و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داگیركه‌رانیان دایه‌وه.
منداڵانی كوێستانه‌كانی برادۆست سه‌ره‌ڕای بۆردومانی سوپای توركیا جه‌ژنی خۆیان پیرۆز كرد و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داگیركه‌رانیان دایه‌وه.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له كاتی جه‌ژنی قوربانیشدا هێرشی كرده سه‌ر باشووری كوردستان و به‌تایبه‌تی بۆردومانی هه‌رێمی برادۆستی كرد. به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌وڵیاندا جه‌ژن له هاوڵاتییانی هه‌رێمی برادۆست تاڵ بكه‌ن، به‌ڵام منداڵان له گوند و كوێستانه‌كانی هه‌رێمه‌كه گوێیان به هێرشه دڕندانه‌كان نه‌دا و جه‌ژنی خۆیان پیرۆز كرد.
گه‌لی برادۆست له دێرزه‌مانه‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌خت و هێرشه‌كانی سه‌ریان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و وه‌ك گه‌لێكی به‌هادار هه‌میشه له‌سه‌رپێ بوون. منداڵانی ئه‌م گه‌له‌ش به هه‌مان ڕۆحیه‌ت گه‌وره ده‌بن.
s.m