منداڵیک بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا دەرهێنرا

لە خارپێک بوومەلەرزەیەک بە پلە ٦.٨ ڕوویدا. لە هەوڵەکاندا بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان، منداڵیکی ١٢ ساڵ لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە زیندوویی دەرهێنرا.

دوای بوومەلەرزەکەی شاری خارپێت. تیمەکانی فریاکەوتن دەستیان بە ڕزگارکردنی هاوڵاتیان کرد. دوای پێنج کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە منداڵێکی ١٢ ساڵ لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا ڕزگارکرا.

لە ناوچەی دۆغانیۆڵی شاری مەڵەتی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و پڕۆسەی گەڕان بەدوای قوڕبانیەکان کۆتایی هات. زیانێکی گەورە بەر ماڵ و باڵەخانەکان کەوت.

لە گەڕەکی گوکچەی مەلەتی ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون. ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا گیریانخواردبوو، ڕزگارکران.

بە پێی لێدوانی بەرپرسەکان، هیچ هاوڵاتیەک لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانەکاندا نەماوە.

ف.ق