مورادپووری هەپەگەیی لە مەخمور بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە ئەحمەد مورادپوور (بێکەس ئۆرمیە) کە لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا لە مەخموور شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

لە کەمپی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) لە ٢ی شوباتدا لە نێوان چەتەکانی داعش و گەریلاکانی هەپەگە/ یەژاستاردا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا و ٢ چەتەی داعش کوژران. شەڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو. لە شەڕدا ئەحمەد مورادپوور (بێکەس ئۆرمیە) گەریلای هەپەگە شەهید بوو.

دەزگای خانەوادەی شەهیدانی کەمپی ڕوستەم جودی (مەخمور) بە بەشداری هەزاران کەس بۆ ئەحمەد مورادپوور (بێکەس ئۆرمیە) مەراسیمێکی سازکرد. داربەستی مورادپووریان لەسەر شانیاندانا و بە دروشم بۆ مەراسیمەکە هێنرا. مەراسیم بە دەقەیەک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

'شەڕڤانانی ئازادی مەخموریان پاراست'

حاجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، گەلی مەخمور لە رێپیوانی ئازادیدا باجی زۆر قوڕسی دا. ئێمە باش دەزانین جگە لە شەڕڤانانی ئازادی تا ئێستا کەس ئێمەی نەپاراست. شەهید بێکەس و هاورێکانی  نە تەنها بۆ گەلی مەخمور بۆ هەموو گەلان تێکۆشان. لە ساڵی ٢٠١٤ دا کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هەرێمەکە، لە شەنگال تا خانەقین  و ڕۆژئاوا لە هەموو جێگایەک گەریلاکان هەم گەلەکەمان و هەم گەلانی تریان پاراست. ئەم ڕاستیە لە لایەن هەموو کەسێکەوە ئاشکرایە. ئەو هێرشە قێزەونانەی کە لە هەموو دەڤەرەک لدژی گەلەکەمان دەکرێت، پەیوەندی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە هەیە و ئابلۆقەی سەر مەخموریش لەوە جیاواز نییە. ئابلۆقەکە بەشێک لە هێرشەکانە. پێویستە گەلەکەمان ئەم راستیە بزانێت و بەو پێیە بجوڵێتەوە. بە ناوی گەلی مەخمور بانگەوازیمان بۆ بەڕێوەبەرانی کوردستان ئەوەیە، پێویستە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و هێرشەکان و مەترسیەکانی سەر کەمپەکە ببینن و لەدژی بوەستنەوە. ئێمە تا ئێستا لەدژی هیچ هێرش و پیلانگێڕیەک تەسلیم نەبوون و تەسلیمیش نابین.

'ڕووبەڕووی هێرشی چەتەکانیان هێشتینەوە'

نوران سەزگین بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ئیشتاری مەخمور قسەی کرد و وتی، "ئەو یاریانەی لە پشتی مەخمورەوە دەکرێن، لە مێژوودا بە ڕووڕەشی تۆمار دەکرێن. حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی  و دەزگا نێودەولەتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوان گەلی مەخمور دەپارێزن، بەڵام هەر جارە و گەلی کەمپەکە بە هێرشی چەتەکان ڕووبەڕوو دەمێنێتەوە. هەڵوێستیان وەک ڕووڕەشیەک لە مێژوودا دەمێنێتەوە. شەهید بێکەس لە تەمەنی گەنجێتیدا لە کاتێکی مێژووییدا بەشداری لە ڕیزەکانی شۆڕشدا کرد و بۆ پاراستنی گەلەکەی بێترس لە ڕۆژی شەهادەتی شەهید ڤیان سۆراندا تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. بێکەس خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و بۆ پاراستنی گەلەکەی هاتە مەخمور و بۆ گەلەکەی گیانی خۆی بەخت کرد. ئێمە جارێکیتر بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەڵێن بە ڕێبەر و شەهیدەکانمان دەدەین، لە سەر ڕێچکەیان لە خەبات بەردەوام دەبین."

دوای قسەکردن جەماوەر بەرەو شەهیدگای مەخمور بەڕێکەوتن. تەرمی مورادپوور بە دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بەخاکسپێردرا.

ف.ق