مۆڵەکانی سلێمانی رێگە بە کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکی نادەن و سێ گەنج لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دوێنێ شەو رێگەیان لە کەمپینی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە شەقامی سالم گرت و سێ گەنجیشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دوێنێ شەو رێگەیان لە کەمپینی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە شەقامی سالم گرت و سێ گەنجیشیان دەستگیر کرد.
بایکۆتی کاڵا و بەرهەمی تورکی لە باشووری کوردستان زیادیکردووە. چالاکوانانی کەمپینەکە شەوی ڕابردوو هەوڵیاندا لە ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵی سلێمانی کەمپینەکە بەڕێوەبەرن و داوای بایکۆتی کاڵای تورکی بکەن. کاڵاکانی ئەو دوو مۆڵە تورکین. لە لایەکی ترەوە شەوی ڕابردوو لە جادەی سالمی سلێمانی هێزەکانی ئاسایش ڕیگەیان بە کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکی نەدا و سێ گەنجیان دەستگیرکرد.
ئاسایش ڕایگەیاند، چالاکوانان مۆڵەتی بەڕێوەبردنی کەمپینەکەیان نییە، بەڵام گەنجان دەلێن، ڕێگریکردنەکە لە سەر داوای بەرپرسانی میتی تورک لە باشوورە.
گەنجەکان لەکاتێکدا دەستگیرکران کە خەریکی دابەشکردنی هەندێک بڵاوکراوە بوون لە ناو هاوڵاتیاندا کە باسیان لە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد دەکرد.
ڕاگەیەنرا، (ئاری ئەحمەد، مەرزیە ئەحمەد و جێگر محەمە) سێ چالاکوانی ئەندامی کەمپینەکە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
ف.ق