میدیاکانی سوید: بەغدادی لە ئیدلب فێڵبازیی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد

رۆژنامەنووسێکی سویدی لەبارەی دۆزینەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە شوێنێک کە لەژێر کۆنترۆلی دەوڵەتی تورکیا دا بووە ڕایگەیاند ئەم حاڵەتە زۆربەی پسپۆرانی توشی شۆک کردووەو دەڵێت، ئەمە فێلبازیی تورکیای ئاشکرا کرد.

رۆژنامەنووسێکی شیکاریی سویدی بەناوی 'میشێل وینیارسکی' لە ڕۆژنامەی سوێدی 'Dagens Nyheter' لەبارەی بەگیرهێنانی بەغدادی لە شوێنێک کە لەژێر کۆنترۆلی تورکەکاندا بووە وتی، ئەمە فێلبازیی تورکیای ئاشکرا کرد.

وینیارسکی وتی، "مردنی ئەبوبەکر بەغدادی لەبارەی فێلبازیی تورکیا شتێک دەڵێت" و بەرپرسی پەیوەندی نێوان دەوڵەتی تورک و داعش و گرووپە چەتەکانی دیکەیە.

وینیارسکی ڕایگەیاند دۆزینەوەی بەغدادی لە ئیدلب چەندین پسپۆری توشی سەرسوڕمان کرد و وتی: هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئیدلب لە دەستی داعشدا نەبووە، بەڵکو لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دا بوو.

وینیارسکی ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوپەیمانیەتی تورکیا و تەحریرشام و ئەلقاعیدە پەیوەندی بە چەتەکانی داعشەوە هەیە و وتی: "هۆکاری ئەوەی کە سەرۆکی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئیدلب بوو، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە ئیدی لە ڕۆژهەڵات ئاسایشی پارێزراو نەبووە. ئەوەش فێڵبازیی حکومەتی تورکە لە شەڕی سوریادا نیشان دەدات. چەندین ساڵە تورکیا بووەتە بەردەباز بۆ پەڕینەوەی گرووپە جیهادییەکان و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی. جارجاریش ئەمە بە ئاگاداری و هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک کراوە. "

وینیارسکی وتیشی:" کاتێک مرۆڤ هەبوونی تورکیا لە ئیدلب لەبەرچاو بگریت، لەگەڵ عەقڵ دا ناگونجێت کە حکومەتی ئەردۆغان ئاگاداری ئەوە نەبوبێت کە بەغدادیی سەرۆکی داعش لە وێ بووبێت."

ز.ش