مەبیا دەر هێرشکردنە سەر گوڕستانەکانى ئیدانە کرد

کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەى شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) هێرشکردنە سەر گۆڕستاەکانى ئیدانە کرد و رایگەیاند، نرخ و بەهای کوردان لە رێگەى ئەو ھێرشانەوە کراونەتە ئامانج.

کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەى شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) لەبارەى هێرشەکانى ئەمدوایە بۆ سرە گۆڕستانەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

"نرخ و بەهای کوردان کراونەتە ئامانج"

لە راگەیاندراوەکەى کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەى شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) دا هاتووە "لە ناوچەى وان بە بەرچاوى بنەماڵەکانەوە کێلی گۆڕەکان شکێنران و هەڕەشە لە بنەماڵەکان کرا. ئەمجارەش لە گوندێکى ناوچەى فارقینی ئامەد بەهۆی بوونی ئەلف و بێی کوردی لەسەر کێلی گۆڕەکان، گۆڕەکان تێکدران. لە کاتێکدا هەموو دونیا خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتای کۆرۆنا ئامادە کردووە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە رۆژ لە دواى رۆژ هێرشەکانى لە دژی گەلی کورد و بەها و نرخەکانى زیاتر دەکات. لە ئەنجامی ئەو دوژمنایەتییەدا بەرامبەر بە زمان و کولتوری کوردان رۆژ نییە کەرامەتی مرۆڤەکان نەشکێنرێت. لە بریی ئەوەى ئەم دەسەڵاتە سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەى ئەو ڤایرۆسە بێت، هەموو رۆژ لە زیندانەکاندا دارە مەیەتی گەنجان دێتە دەرەوە. مانگی رەمەزان بۆ جیهانی ئیسلام مانگێکی پیرۆزە، بەڵام لە مانگە پیرۆزەشدا هەواڵی کۆچی دوایی موستەفا لە چالاکیی رۆژی مردندا بڵاوکرایەوە و هەروەها هەواڵی رۆخاندن و تێکدانى گۆڕستانەکان و شکاندنی کێلەکان و بەردی گۆڕەکان دەبیستین. دەیانەوێت ئەوەمان پێ نیشان بدەن، کە هیچ رێزێکیان بۆ  کەرامەت و شکۆی بۆ کۆمەڵگە نییە".

ژ.ت