مەترسی فاشیزمی تورکی دەگاتە هەڵبجەی شەهید

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ناوی کاری ڕاگەیاندن لە هەوڵی فراوانکردنی کاری سیخوریە لە باشوری کوردستان، مەترسیەکانی فاشیزمی تورکی ئیستا گەیشتۆتە هەڵبجە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ کە بڵندگۆی سیاسەتی قرکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە، هەر کارێکی ڕاگەیاندنی بیکات دەبێت بە فلتەری دەزگای سیخوری ئەو دەوڵەتەدا تێپەربێت. ماوەی چەند ساڵێکە لە هەر یەک لە شارەکانی هەوڵیر و سلێمانی ناوەندی خۆی کردۆتەوە،  لە ئیستادا لە هەوڵی فراونکردنی کارە سیخورەیەکانیەتی لە شاری هەڵبجەی شەهید.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دوای کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ بەسەر هەڵبجەدا بە دەستی ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق پێکهاتبوو، خەڵكی شاری هەڵبجە درووشمی ( هاتن بۆ شاری هەڵبجە بۆ هەمووانە، غەیرە فاشیەکان)نیان برزکردەوە، بەڵام لەدوای ٣١ ساڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە هاوشیوەی هەڵبجە شاری سەریکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کیمیا باران کرد، لە ئیستادا لە هەوڵی ئەوەدایە فاشیزمی خۆی بگەینێتە هەڵبجەی شەهید .

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ کە بەشەرڤانان دەڵیت (تیرۆریست) و بە هێڕشە داگیرکارەیاکانی دەوڵەتی تورک لە سەر شاری سەری کانیش دەڵیت (کانی ئاشتی)، دوێنی بە ئامانجی فراونکردنی مۆڵگەی کارە سیخوریەکانی خۆی بەرپرسی بەشی سۆرانی ئەو ئاژانسە لەگەڵ بەرپرسی مۆڵگەیان لە سلێمانی سەردانی شاری هەڵبجەیان کردوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرێوبەری گشتیی پێشوی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ (دەزگای شەری تایبەت) کەماڵ ئۆز تورک، لە دیدارێکی تایبەتدا لە ١٨ ئەم مانگە بۆ ڕۆژنامەی (زەمان) دانی بەوە داناوە کە" هەموو هەواڵ و کارێکی میدایای بۆ ئاژانسەکە دبێت بە فلتەری دەزگای سیخوری(میت) و حزبکەی ئەردۆغاندا تێپەرێت".

 

دەربارەی ئامانجی فراونکردنی مۆلگە سیخوریەکانیان لە شاری هەڵبجە و سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان شرۆڤەکاری سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیاز حامید بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند:" دەزگای سیخوری ئەنادۆڵی سەر بە میت -داعش، دەیانەوێت مۆڵگەیەکی سیخوڕی لە هەڵبجە بکەنەوە و جاسوسی لە سەر خەڵکی بکەن و بە هەواڵی درۆ و چەواشەکاری  پشێوی بخەنە ناوچەکە.  بەتایبەتی ئێستا لە رۆژهەلاتی کوردستان کە کوردان لە شۆڕشدان".

 

هەروەها نیاز حامید وتیشی:"ئەم دەزگایە گوایە ١٠٠ ساڵە هەیە ، بەڵام بۆ بۆردومانی کیمیایی وکۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لە ١٩٨٨ و ئەنفالی کوردان لە باشور یەک هەواڵی ئەو کارەساتانەی بلاونەکردۆتەوە. لە کوێ کورد کوشتن هەبێت ، لەوێدا ئەم دەزگایە ئاهەنگ دەگێرێت".

ئەو چاودێرە سیاسیە لە کۆتای قسەکانی وتی: " پانیکەکانی ئەوانەی لە پارتی -ئاکەپە-داعش ، زیاتر خزمەتی ئەجندای دەوڵەتی تیرۆری تورکیا دەکەن، دەبێت لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی هەڵەبجە ریسوا بکرێن و رێگا نەدەن بە کردنەوەی مۆڵگەی ئەم جاسوسخانەیە لە هەڵەبجە."

خەڵکی هەڵەبجە هەمیشە پێشەنگ بووە لە دژایەتی داگیرکەرانی کوردستان، گومان نییە  بۆ کردنەوەی جاسوسخانەیەک ، بێدەنگ نابن".