«مەجبوورم کار بکەم»
لە ناوچه‌ی سووری ئامه‌د منداڵان لە جیاتی ئەوەی کە لەنێو پارکەکان یاری بکەن، لەسەر شەقامەکانی شار كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت لە ڕووی ئابوورییه‌وه هاریكاریی خێزانه‌كانیان بكه‌ن.
لە ناوچه‌ی سووری ئامه‌د منداڵان لە جیاتی ئەوەی کە لەنێو پارکەکان یاری بکەن، لەسەر شەقامەکانی شار كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت لە ڕووی ئابوورییه‌وه هاریكاریی خێزانه‌كانیان بكه‌ن.
لە کوردستان و تورکیا یەکێک لە کێشە سەرەکییە گەورەكان ئەوەیە کە منداڵان لە کۆڵان و شەقامەکاندا کار دەکەن یان كاریان پێ ده‌كرێت. لە هەر کۆڵان و شەقامێکی شاردا ئەو منداڵانەی کە ده‌سماڵ و بنێشت دەفرۆشن یان پێڵاو بۆیاخ دەکەن یانیش لە سەر زبڵدانه‌كان پاشماوەکان کۆدەکەنەوە، ده‌بینرێن. هەندێک لەو منداڵانە بۆ ئەوەی لە لایەنی ئابوورییه‌وه هاریكاری ماڵه‌وه بكه‌ن، كاریان پێ ده‌كرێت. لایەنی هاوبەشی هەموان ئه‌وه‌یه كه منداڵی خانه‌واده‌ی هەژارن یانیش زیانلێكه‌وتووی كۆچی زۆره‌ملێن. یەکێک لەو منداڵانە ناوی مسته‌فا گولسوم ( ١١ساڵان)ه كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گازی، کاری فرۆشتنی دۆی سارد و سمیت ده‌كات. لەسەر شەقامەکە بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات بۆ ئەوەی دۆ ساردەکە و سمیته‌كانی بفرۆشێت.
لە گەڵ ئەوەی کە ماڵی مسته‌فای گولسومی بچووک لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕوخێندراوه، بەڵام ئەو ده‌ستی له ناوچه‌ی سوور به‌رنه‌داوه و هەموو رۆژێک کاتژمێر ٨ ی به‌یانی تاكوو ٦ی ئێوارە له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گازی كار ده‌كات.
«هاریكاریی خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م»
مسته‌فا ده‌ڵێت، بەهۆی ئه‌وه‌ی باوكی نەخۆشه، به ناچاری کار ده‌كات. لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: «ئێمە ٥ خوشك و براین. باوکم نەخۆشە، نا‌توانیت کار بکات، به ناچاری من و براکانم کار ده‌كه‌ین خێزانه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. هەموو رۆژێک بەیانی زوو لە ماڵ ده‌رده‌چم و تاكوو كاتژمێر ٦ی ئێواره دۆ و سمیت ده‌فرۆشم. من تەنیا لە مانگەکانی هاویندا کار دەکەم و هاریكاریی خێزانه‌كه‌م دەکەم.»
مسته‌فا ده‌ڵێت: «منیش حه‌زده‌كه‌م کە بەیانیان بخه‌وم، لەگەڵ هاورێکانم بچمە مه‌له‌وانی، پایسكیل لێخوڕم و بچمه پاركه‌كان. بەڵام بەهۆی ئه‌وه‌ی باوكم نه‌خۆشه ناچارم کار بکەم.»
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ٢٠١٧ی سه‌ندیكای كرێكارانی توركیا (دیسك) كه له‌ژێر ناوی «منداڵانی كاركه‌ر له توركیا» بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له توركیا كار ده‌كه‌ن نزیكه‌ی ٢ ملیۆن منداڵه. به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ٧٨%ی منداڵه‌كان به‌بێ ناو تۆماركردن كار ده‌كه‌ن. ڕاپۆرته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ساڵانه ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له توركیا كار ده‌كه‌ن له‌زیادبووندایه.
s.m