مەخموور گروپێکی نوێ پەیوەستی مانگرتن لە خواردن بوو
لە کامپی شەهید ڕوستەم جوودی مەخموور مانگرتن لە خواردن ۸۱ ڕۆژە درێژەی هەیە و ئەمڕۆش ۲۷مین گرووپ پەیوەستی مانگرتنەکە بوو.
لە کامپی شەهید ڕوستەم جوودی مەخموور مانگرتن لە خواردن ۸۱ ڕۆژە درێژەی هەیە و ئەمڕۆش ۲۷مین گرووپ پەیوەستی مانگرتنەکە بوو.
لە کامپی شەهید ڕوستەم جوودی مەخمووری باشوری کوردستان،
لە ڕێککەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، مانگرتن دەستی پێکرد بوو و ئەوە ماوەی ٨١ ڕۆژە بە شێوازی ئێشکگری دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژەی هەیە. هەروەها هەر لە کەمپەکە فادیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار ماوەی ٤٦ ڕۆژە بە هەمان مەبەست لە مانگرتنی بێوادە لە خواردن دایە.
ئەمڕۆش چالاکی مانگرتن لە خواردن بە مەراسیمێکی جەماوەری ڕادەستی گروپی ٢٧مینی مەخموور کرا. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیان بەختکرووانی ئازادی دەستی پێکرد، پاشان هەوار گاباری چالاکوانێکی گروپی ٢٦مین ئاخاوت و وتی: "ئامانجی چالاکییەکەمان شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتییە، لە ڕاستیدا گۆشەگیری بە سەر هەموو کورد و ئازادیخوازێکدا سەپێنراوە، هەر بۆیەش دەبێت بە هەموو ڕێ و ڕێبازێک دژی گۆشەگیریەکە بوەستینەوە و تێکیبشکێنین.
دواتر لە نێو وتنەوە دروشم و چەپڵەڕێزاندا، چالاکی مانگرتنەکە ڕادەستی ۲۷مین گرووپ کرا.
هـ.هـ