مەراسیمی بەخاکسپاردنی (ژەنەڕالی پاییز) لە سلێمانی بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا تەرمی شاعیری ناسراوی باشووری کوردستان محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕالی پاییز بە ئامادەبوونی کەسوکار و دۆست و هاوڕێکانی بەرەو گۆڕستانی سەیوان بەڕێکرا.

شەوی ڕابردوو شاعیری دیاری شاری سلێمانی محەمەد عومەر ناسراو بە ژەنەڕاڵی پاییز، لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە کە بە وتەی پۆلیسی سلێمانی لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆی خنکاندووە.

تەرمەکەی لە مەراسیمێک دا بە ئامادەبوونی کەسوکار و دۆست و هاوڕێکانی بەرەو گوڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی، بەڕێ دەکرێت و لەوێ دەنێژدرێت.

محەمەد عومەر عوسمان لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی 1975 دەستی کردووە بە نوسین و بڵاوکردنەوە هۆنراوە.

ژەنەڕالی پاییز خاوەنی یەک بەرهەمە بە ناوی (لە غوربەتا) کە تا ئێستا دوو ماستەر لەسەری وەرگیراوە و جگە لەوەش شیعرو هۆنراوەکانی لە لایەن چەندین هونەرمەندی گۆرانیبێژەوە کراون بە گۆرانی.

ف.ق