مەزڵوم جودی (میلاد قوبادی) خۆی بە رەنجدان پەروەردە و گەورە کرد

ئەو وشەیەى زۆرتر لە هەر وشەیەک لە گەریلا مەزڵوم جودی دەهات وشەی 'رەنجدان' بوو. رنجێکی گەورەی لە پێناو هەموو شتێک، هاوڕێیەتی، شەڕ، ژیان و خۆیدا دەدا.

ئەو وشەیەى زۆرتر لە هەر وشەیەک لە گەریلا مەزڵوم جودی دەهات وشەی 'رەنجدان' بوو. رنجێکی گەورەی لە پێناو هەموو شتێک، هاوڕێیەتی، شەڕ، ژیان و خۆیدا دەدا.

گەریلا مەزڵوم جودی لە شەڕی قورسی حەفتانین دا بەشداری کاروانی نەمران بوو. جودی لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە پیربولای حەفتانین یەکێک لەو گەریلایانە بوو، کە پێکەوە لە ٨ قۆڵەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان دا. وانەیەکیان بە  دوژمن دادا، کە تاوەکو دوژمن ماوە ئەو گورز و وانەیان لە بیر ناچێتەوە.

ساڵی ٢٠١٧ من لە رێپێوانێکی دوورودرێژدا هەڤاڵ مەزڵومم بینی، لەو کاتەدا ئێمە لە دۆڵی بەرازاوە رێپێوانەکەمان دەستپێکردبوو. حەفتانین بۆ یەکەمجار و لەو کاتەدا لەوە تێگەیشتم، کە بۆ بە ناوچەى حەفتانین دەڵێن 'حەوت رەنگ'. لە هیچ شوێنێک پاییز بەو جوانییە نییە. لە ناو جوانییەکاندا خۆمان گەیاندە سەر چیای خانتور. گەریلا مەزڵومیش ناوچەکەى پێدەناساندین.

 خانتور شاخێکی زۆر بەرزە، کاتێک لەسەر ئەو شاخەوە سەیری دەورووبەر دەکەیت، ئێوە دەشتی هەزەخ لە باکووری کوردستان، قەرەچۆغ لە رۆژئاوای کوردستان، شاخی جودی، گارە و چەندین ناوچەى تر دەبینین. خانتور دەگاتەوە خاکی باکووری کوردستان.

 کاتێک دەگەیتە سەر لوتکەکەی خانتور، ئەو کاتە حەفتانین لە بەرچاوتاندا بە راخروی دەبینیت، ئەوەندە بەرزە. ئێوە ٣ پارچەی کوردستان دەببینن و تاسەتان دەشکێت و لە یەک کاتدا تامەزرۆیی بینی ٣ پارچەى کوردستانتان بۆ بەدی دێت. بە دەم ئەو قسانەوە، بە پەنجەکانی خۆی هەموو شوێنەکانی پیشان دەداین. بە هەموو شوێنێکیدا دەیگەڕاندین. باسی لە بڵێسە و ئاگری قارەمانانەی شەهید جیگەری، شەهید سیپان و شەهید بەرخودان دەکرد.

حەفتانین شاهیدی بۆ دەدا، کە شەڕڤان و فەرماندەیەکى چەند باش و لێهاتو و کارامە بوو. حەفتانین بینیی، کە ئەو لە زستانی قورس و دژواردا بەفری بۆ هاوڕێکانی دەهێنا و دەیوت، ئەوە بۆ خواردنەوە، گوڵ و گیای جوانی لە هاوینەکاندا کۆ دەکردەوە و بۆ ئەوەى بۆ هەڤاڵەکانی دەرمانیان لێ دروست بکات، کاتێک خواردن نەدەما دەچوو حەڵوای بۆ هاوڕێکانی دروست دەکرد و بۆ هەموان بوو بووە سەرچاوەى ورە و موراڵ، بۆیە تەنها یەک وشە هەیە، کە مرۆڤ دەتوانێت بۆ پێناسەی ئەو بکاری بهێنێت، ئەویش وشەى "رەنجدانە". رەنجێکی گەورەی لە پێناو هەموو شتێکی وەک هاوڕێیەتی، شەڕ، ژیان و خۆیدا دەدا.

ئەگەر ئێوە بپرسن، کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت خۆی بە رەنج بئافرێنێت، من دەڵێم، سەیری وێنەکانی مەزڵوم جودی بکە. گەریلا مەزڵوم دڵسۆزی ٣ شت بوو، شۆڕشگێڕی، رەنج، بڕوا بە تێکشکاندنی سنوور لە نێوان کوردستاندا.

مەزڵوم جودی (میلاد قوبادی) ساڵی ١٩٩٤ لە شاری کامێرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو. ساڵی ٢٠١٢ چووە چیاکانی کوردستان و ساڵی ٢٠٢٠ لە جەنگی حەفتانین دا چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

ژ.ت