مەشەدە هێرشی سەر خانەسۆری شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە – MŞD) هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خانەسۆر شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیەنراوی مەشەدە دا ئاماژە بەوەدرا بەم هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیادا لەم مانگە سێیەمجارە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر شەنگال.

ڕاگەیەنراوەکەی مەشەدە بەم شێوەیەیە:

"ئەردۆغانی دیکتاتۆر و سیستمە فاشیستەکەی لەم مانگەدا سێیەمجارە هێرش دەکاتە سەر شنگال و بۆردوومانی دەکات. کۆمەڵگای ئێمەی ئیزدی و ناوەندەکانمان دەبێت باش بزانن داعش پڕۆژەی ئەردۆغانی دیکتاتۆر و هێزە نێودەوڵەتیەکانە.

کۆمەڵگای ئێزدی بە بەرخۆدانیان داعشی لە شەنگال لەناوبرد. کۆمەڵگای ئێزدی بە دەرفەتی خۆی سیستمی کۆنفدڕالی دروستکرد و گەلەکەی گەڕاندەوە بۆ سەر خاکەکەی. پێویستە ڕێکخستن و ناوەندەکانی ئێزدی باش بزانن هێرشەکان بۆ سەر شەرەف و هەبوونی ئێزدیانە.

ئێمە هێرشەکان بە توندی شەرمەزار دەکەین. بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پەرلەمانی ئەوروپا ئەوەیە هەوڵی ڕاگرتنی هێرشە دڕندەکانی سەر گەلەکەمان بدەن. پێویستە ئاسمانی شەنگال لە ڕووی فڕۆکەکان قەدەغە بکرێت. بانگەوازیمان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوەیە بڕیارەکەیان کە ٤ی تەموزی ٢٠١٨ دراوە، جێبەجێ بکەن.

بانگەوازیمان بۆ هەموو ناوەند و ڕێکخستنەکانی ئێزدی هەیە، لەدژی هێرشەکان سەفەربەر ببن."

ف.ق