مەلا بەختیار پەیامێکی پێرۆزبای ئاراستەی دەمیرتاش دەکات

بەبۆنەی  وەرگرنتی خەڵاتی بوییری سیاسی لە یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو مەلا بەختیار پەیامێکی پێرۆزبای ئاراستەی  سڵاحەدەین دەمیرتاش دەکات.

خەڵاتی "بوێری سیاسی" ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو، بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بە بۆنەیەوە مەلا بەختیار بەرپرسی مەکتب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  پەیامێکی پێرۆزبای دەست نوسی ئاراستەی ناوبراو کرد.

 

پەیامەکەی بەرپرسی مەکتب سیاسی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان بەم شێوەییە.

 

هاورێم سڵاحدەین دەمیر تاش

لە باشورەوە گەورەترین سڵاوی هاورێیانەتان لێدەکەم هەتا بڵیی بیرم لاتە لە هەمان کاتدا، سەرمان پێت بەرزە،  لە دڵەوە پێرۆزبای خەڵاتی زیندانی ئازات لێدەکەم گەرچەی خەڵاتی  گەورەتر شایستەتە.

 دڵنێام زیاتر سەرمان بەرز دەکەی، چاوە پڕ لە ئومێذەکەت ماچ دەکەم. گومانم نییە، دەزانی، کونجی زیندانت کردۆتە خڵوەتی خەبات و بەرخودان.

چاوەری ئەوە ڕۆژەم لە ئامێزی ئازادیت بگرم.

 

لە گەڵ ڕێزی دڵسۆزت مەلا بەختیار

١٧-١١-٢٠١٩

 

خەڵاتی "بوێری سیاسی" ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو، بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، کە لە ٦ی تشرینى دووەمی ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانی کراوە.

بەپێی تویتێکی سەزگین تانریکولو، مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە ١٥ی ئەم مانگە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچووە و خەڵاتەکە لەلایەن باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە وەرگیراوە.