ناسر یاگز به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت قسه بكات
ناسر یاگز كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، سات به سات ته‌ندرووستی خراپتر ده‌بێت.
ناسر یاگز كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، سات به سات ته‌ندرووستی خراپتر ده‌بێت.
ناسر یاگز ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ماوه‌ی ٩١ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر له نوێنه‌رایه‌تییه‌كه مانگرتنی نۆبه‌تدار به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ ٤٦هه‌مین گرووپ نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش له كاتی ئاڵۆگۆڕكردنی نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه ڕایگه‌یاند، «چالاكییه‌كه‌مان له ٩١ههمین ڕۆژدا به‌رده‌وامه. هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵده‌گیرێت، چالاكییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.»
گونه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ته‌ندرووستیی ناسر یاگز كه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه، تێكچووه. گوتی: «دۆخی ته‌ندرووستیی یاگز ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و له قسه‌كردن و خه‌وتندا زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشێت.» ناوبراو هۆشداری دا كه به‌ر له‌وه‌ی دۆخی مانگرتوان خراپتر ببێت، هه‌ر كه‌س هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.
s.m