ناسر یاگز لە ۹۸مین ڕۆژی مانگرتندا بینایی و بیستنی زۆر لاواز بووە
ناسر یاگز کە ۹۸ ڕۆژە دژی گۆشەگیری ئیمرالی لە مانگرتنی بێواردە لە خواردن دایە بینایی و بیستنی زۆر لاواز بووە و دۆخی تەندروستی لە ئاستێکی مەترسیدار دایە.
ناسر یاگز کە ۹۸ ڕۆژە دژی گۆشەگیری ئیمرالی لە مانگرتنی بێواردە لە خواردن دایە بینایی و بیستنی زۆر لاواز بووە و دۆخی تەندروستی لە ئاستێکی مەترسیدار دایە.
ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، کە ۹۸ ڕۆژە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگرتنی بێوادە لە خواردن دایە، تا دەچێت باری تەندروستی خراپتر دەبێت. بەگوێرەی زانیاری نوێ کە پزیشکی تایبەتی یاگز بە ئاژانسەکەمان فوڕات نیوز (ANF)ی داوە؛ "لە ئێستادا بە هۆی مانگرتنی بێوادە لە خواردن، یاگیز بینایی چاوەکانی و بیستنی گوێکانی زۆر لاواز بووە و بە زحمەت دەبینێ و دەبیستێ. هەروەها سیستمی خەوی تێکچووە و زۆر بە زەحمەت خەوی لێ دەکەوێ و ناتوانێت هەستێت و بەڕێوەبچێت. وێڕای ئەم بارودۆخە سەختەی تەندروستیشی، ئامادە نییە چارەسەری وەربگرێت و کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت".
جێگای بیرهێنانەوەیە، ناسر یاگیز، ۱۳ ڕۆژ لە پاش لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیمکراتی-کەجەدە و ئەندام پارلەمانی هەدەپە، مانگرتنی لە بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێری باشوری کوردستان دەست پێکردبوو. ئەوەش وەک پشتیوانیەک لە مانگرتنەکەی لەیلا بوو و لە پێناوی کۆتاییهێنان بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالییە، کە ۲۰ ساڵە بە سەر ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە.
هـ.هـ