ناسر یاگز ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا - نوێكراوه‌ته‌وه
ناسر یاگز كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٩٨ ڕۆژه له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، باری ته‌ندرووستیی دژوارتر بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ناسر یاگز كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٩٨ ڕۆژه له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، باری ته‌ندرووستیی دژوارتر بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ماوه‌ی ٩٨ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستیی یاگز زیاتر تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پار كرا له هه‌ولێر. دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا، یاگز ته‌داوی ڕه‌تكرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په و درێژه به به‌رخۆدان و چالاكییه‌كه‌ی ده‌دات.
s.m