ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کودستان، کە ١٠٧ ڕۆژە لە بارەگای نوێنەرایەتیەکە لە شاری هەولێر دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی بێوادە مانی لە خواردن گرتوو و بەو هۆیەوە باری تەندروستی خراپ تێکچووە، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ژنان کردووە و وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژەکە لە ژنان و ڕایگەیاندووە: "ئاشتی و ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانێک بەدی دێت کە بەڕێکخستن کراون و ژنی ئازاد کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ئەخلاقی و سیاسی دەئافڕێنێ".
دەقی تەواوی پەیامەکەی بەرخودێر ناسر یاگز:
لە کەسایەتی هاوڕێیانی ژنی خاوەن ڕۆحی ئازادیی لە زیندان و چیاکان و بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەم کە بەرخۆدان دەکەن و دەجەنگن؛
"مانگرتن کۆمەڵگە بەرەو سەرکەوتن دەبات و بەهار ئازادی نزیکە"
ئەمڕۆ ١٠٧مین ڕۆژە کە بەشداری چالاکییەک بووم کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە هەڤاڵ لەیلا گیوڤەن لە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگی دەکرێت. ئێمە لە فەلسەفەی خۆمان کە حەقیقەتی ئازادیی تێدا گەیشتووەتە لوتکە، جۆش و خروشی سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ چاندی جەوهەری خواوەندەکان و گەڕانەوە بۆ ئامارگی (خواوەندی دایک)، هێزی بەرخۆدان وەردەگرین، باوەڕم وایە کە ئەو چالاکییەمان لەسەر بنەمای ئەو جۆش و مۆراڵە کۆمەڵگە بەرەو سەرکەوتن دەبات. لە ڕۆژی دەستپێکەوە کە هەر خانەیەکی لەشم دەتوێتەوە، باوەڕم بە ئازادیی بەهێزتر دەبێت، هێڵی فیداییانەی ئێمە کە لە هەر بەرەیەک بەرخۆدان دەکات، بەرەو سەرکەوتن دەچێت و گۆشەگیریی لەناو دەبات، هەروەها هاتەریب لەگەڵ گەلە فیداکارەکەمان کە ڕابووە، خولەک بە خولەک نزیکمان دەکاتەوە لە ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد و دیموکراتیک، ئەوەتا شۆڕشی ڕۆژئاڤا بە لەناوبردنی دڕندایەتی داعش، بە هزری ڕێبەرایەتی ئازاد مزگێنی بەهاری ئازادی دەدات و ڕۆحمان سەرلەنوێ دەژێنێتەوە.
"ڕێبەر ئۆجالان هەناسەی بەرخۆدانمانە"
ئەم وتەی ڕێبەرایەتیمان کە دەڵێت:"گەل بەرخۆدان دەکات، ئەوەش بەرخۆدانی منە" فەرمانێکە بۆ کار و خەبات و ژیانمان و پێویستە هەموو بە بنەمای بگرین، ڕێبەرایەتی هەناسەی بەرخۆدانی ئێمەیە و دوژمن دەیەوێت ئەو هەناسەیە ببڕێت، ئێمەش بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" بە ڕۆحی سەفەربەرانەوە ڕادەبین و لە ٨ی ئادارەوە دەس پێدەکەین و بە ڕوناکی بەرخۆدانی ژنی ئازاد تا ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز کە جەژنی بەرخۆدان و ژیانەوەی کوردانە، بەرخۆدانێکی بێناوبەر بە بنەما دەگرین، هەڤاڵ لەیلا گیوڤەن مەشخەڵی بەرخۆدانی مەزڵومەکان دەگەیەنێتە نەورۆزی ئامەد، منیش پێداگرم لەسەر ئەوەی ئەو مەشخەڵە بگەیەنمە نەورۆزی قەندیل، کە ڕووگە و پەرەستگەی بەرخۆدانمانە.
"ئاشتی و ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان بەدی دێت"
لەسەر خاکێک کە چاندی خواوەندەکانی تێدا ئافڕێنراوە، پێشەنگی ژنانی ئێمە هەڤاڵ لەیلا گیوڤەن، کە خاوەنداریی لەو چاندە کردووە، ئەمڕۆ ئەو چاندە بە هەموو شکۆی خۆیەوە وەڕاگەرندوەتە کارێکی ڕۆژانە و چالاکی "با گۆشەگیری کۆتایی پێیبێت". منیش لەو شکۆمەندی و شانازییە بێبەش نەبووم و بەشداری چالاکییەکەی لەیلا گیوڤەن بووم. لە چوار گۆشەی جیهاندا سەدان هەڤاڵی دیکەمان بەو هەستەوە دەژین، ئیرادەیەکی وەها هاتووەتە ئاراوە و بە هەموو جیهانی نیشان داوە، کە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد لە دۆخی زیندانەکان لەناو چوار دیوارێکیش دابێت دەتوانێت چی بکات و چی نەکات، بەو بۆنەوە لە ئێستاوە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بەو باوەڕییە کە بۆ هەموو هەڤاڵانی ژنمان و سەرجەم مرۆڤایەتی ئازادی دێنێت، پیرۆز دەکەم و دەمەوێت بڵێم؛ لە بەرامبەر سەرکەوتنی ئەواندا بە ڕێزدارییەوە بەژنی خۆم دەچەمێنمەوە، مێژوو جارێکی دیکە گەواهی ئەوە دەبێت کە ئەگەر ئازادی و ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ئەوە بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕێکخستنکراوی دەبێت و بەدی دێت، ژنی ئازاد کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ئەخلاقی و سیاسی دەئافڕێنێ.
"مانگرتن خۆئافڕاندنە و سەفەرە بەرەو شکۆمەندی و ڕۆژ"
لە ڕۆژی دەستپێکی ئادارەوە، کە مانگی قارەمانەتی ئێمەیە، هەموو بەرخۆدێرەکانمان لە زیندانەکانی تورکیا کە بەشداری ئەو چالاکییەی سەرکەوتن بوون، بە خۆشەویستی و ڕێزداری و باوەڕی بە سەرکەوتن سڵاویان ئاڕاستە دەکەم و بەخێرهاتنیان دەکەم بۆ چالاکییەکەمان، ئەوە ڕێگای هەموومانە، ئەوە ڕێگای خۆئافراندنە، ڕێگای هێژابوونی بەهاکانمانە کە پێوەی وابەستەین، ئەوە ڕێگای ڕۆژە، سەفەرە بەرەو ڕۆژە، ڕێگای هاوڕێیانی ڕۆژە، هەموو هەڤاڵانمان کە بە بڕیارداریەوە کەوتوونەتە سەر ئەو ڕێگایە، بەدڵنیایی ئەوەش ئەنجامێکی شکۆمەند لێدەکەوێتەوە.
"ئەوینداری مردن نیین، بەڵام گەر مردین دەبێت شکۆمەندانە بمرین"
پێویستە بزانرێت، ئێمە ئەوینداری مردنێکی ساکار و بێ ئامانج نین، ئێمە ئەوینداری ژیانێکی شکۆمەندانەین، ئەگەر لەو پێناوەدا مردنیش بێتە سەر ڕێمان، پێویستە شکۆمەندانە بمرین، پێویستە بۆ ئارامی، ئاشتی و ئازادی کۆمەڵگە بە بەرخۆدان و دامەزراندنی پێوانەکانی بێمردن، بمرین، خانە تواوەکانی جەستەی ئەو هەڤاڵانی پێشەنگمان کە لە ڕۆژووی مردنی گەورەی ساڵی ١٩٨٢دا گەیشتنە شەهادەت، بوونە هەوێنی ئافڕاندنی بەکۆمەڵگەیبوون. ئێمەش مرۆڤی ئەو ئەو کۆمەڵگەیەین و هەموو هەڤاڵانمان ئامادەن لە پێناوی دواڕۆژێکی ئازاد و یەکساندا ژیانی خۆیان ببخشن.
"ئەگەر هەمووشمان بمرین فەلسەفەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەر سەردەوکەێت"
ئێمە گەر هەر هەمووشمان لەم ڕێگە بەئیرادەیەدا بشمرین، ئەوا دیسان ئەو فەلسەفەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندویەتی، "فکر، زکر، چالاکیی" بە دڵنیاییەوە هەر سەردەکەوێت، ئێمە هەست دەکەین و دەبینن و دەزانین، کە ئەم ڕۆژانە ئازادیی لەگەڵ خۆیان دێنن، ئەم بەهارە دەبێتە بەهاری ئازادیی و سەرکەوتن.
"ئەوەندە ژیانمان خۆش دەوێت،ئامادەین لەپێناویدا بمرین"
ئێمە وەکو دەرێژەپێدەری ڕێگەی کەمال و مەزڵومەکانین "ئەوەندە ژیانمان خۆش دەوێت، کە ئامادەین لەپێناویدا بمرین"، لە دژی داگیرکەریی و فاشیزم ئێمەش بەو ڕێگەیەدا دەڕۆین، چۆک دانادەین، ناچەمینەوە، ئێمە تەسلیم نەبووین و تەسلیمیش نابین، کوردستان هەمیشە بە شەهیدەکانی خۆیەوە سەربڵند بووە.
دەمەوێت ئەو باوەڕەی خۆم لەگەڵ ئێوە بەش بکەم، ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادیی و ڕزگاریی و دیموکراتیی گەلەکەمان و ئەم بەهارە زۆر ڕەنگینتر و جوانتر دەبێت، ئەوکاتە هەموومان بە ئەوینداری و خۆشەویستییەوە یەدی لە ئامێز دەگرین.
ژن ژیان ئازادیی
بژی سەرۆک ئاپۆ
بژی پەکەکە
بێ سەرۆک ژیان نابێ
ئێمە گۆشەگیریی دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بە ئازادیی دەژین
هـ.هـ