ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید ڕاگه‌یه‌نرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ٢٩ی ئاب له هاتای شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ٢٩ی ئاب له هاتای شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی پایاس-ی شاری هاتای له نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی گه‌ریلا شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و زۆر سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كردووه كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی هه‌په‌گه:
ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ كاتژمێر ١٨:٤٠ له سنووری ناوچه‌ی پایاس-ی شاری هاتای سوپای توركیای داگیركه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری هێرشبه‌ر به‌چڕی ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كرد. دوای بۆمبارانه‌كه، یه‌كینه‌كانی دوژمن كه له مه‌یدانه‌كه ده‌ستیان به گه‌ڕان كردبوو، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئێمه بوونه‌وه و له‌نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلای ئێمه و سوپای داگیركه‌ر شه‌ڕ هاته ئاراوه. له شه‌ڕه‌كه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه. له دژی هێزه‌كانی دوژمن هاوڕێیانی ئێمه ڕۆژهات و پڵنگ هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆیان شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. ٣٠ی ئاب كاتژمێر ٦ هێزه‌كانمان یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كرده ئامانج. گورزێكی سه‌ركه‌وتوویان له‌و یه‌كینه‌یه دا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون.
زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید:
ناسناو: ڕۆژهات باتمان |
ناسناو: پڵنگ ماردین |
ڕۆژهات باتمان
هاوڕێمان ڕۆژهات باتمان كه له ساڵی ١٩٨١ له شاری ئێلح له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی تواندنه‌وه و زۆرداریی دوژمن، له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ردانه‌نه‌واندن گه‌وره بووه و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ناسیوه. هاوڕێ ڕۆژهات كه ساڵی ١٩٩٩ به هاتنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا له دژی دوژمنی فاشیست تێكۆشانی چالاكانه‌ی كردووه، له ژیانی گه‌ریلایه‌تیدا، له حه‌فتانینه‌وه تا زاگرۆس و قه‌ندیل زۆر ئه‌ركی جێبه‌جێ كردووه و له‌نێو هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كاندا بووه‌ته خاوه‌نی ڕه‌نجێكی گه‌وره و فیداكاری. هاوڕێمان ڕۆژهات له دژی فاشیزمی توركیای داگیركه‌ر له هه‌موو شوێنێك بێ حیساب پارێزگاری له گه‌لی كورد كردووه، به ڕه‌نجێكی گه‌وره هه‌موو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه. له گه‌ریلایه‌تیدا گه‌یشته ئاستێكی به‌رزتر، هه‌روه‌ها بووه فه‌رمانده‌یه‌كی زیره‌كی گه‌ریلا و له‌سه‌ر بنه‌مای دڵنزمی تا ئه‌و ساته‌ی قاره‌مانانه شه‌هید بووه، بێ وه‌ستان خه‌باتی كردووه و بووه‌ته خاوه‌نی ڕه‌نج و تێكۆشانێكی گه‌وره.
پڵنگ ماردین
هه‌ڤاڵمان پڵنگ ماردین له ناوچه‌ی دێرك-ی مێردین له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه. هه‌ڤاڵ پڵنگ به به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بووه، له دژی سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی، له‌ناوبردن و تواندنه‌وه-ی داگیركه‌ران هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا له ناوچه‌كه ده‌ستی به تێكۆشان كردووه. هه‌ڤاڵمان پڵنگ كه هه‌تا ساڵی زانكۆ به ئاگری شۆرش گه‌وره بووه، ساڵی ٢٠٠٧ دژی سیاسه‌ته‌كانی قڕكردنی دژی به گه‌لی كورد له‌پێناو تێكۆشانێكی كاریگه‌رتر هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له كاتی به‌شداربوونییه‌وه به تامه‌زرۆیی و تێكۆشه‌ریی خۆی و هه‌ڵوێستی فیداكاری كاریگه‌ری له هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه، بووه‌ته خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی وه‌ها كه خۆشبویسترێت و وه‌ك نموونه دابنرێت.
هاوڕێی ئێمه پڵنگ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌ركی گرینگ، كاتێك هه‌وڵی ده‌دا به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، بووه‌ته یه‌كێك له‌و میلیتانانه‌ی كه دڵسۆزانه ڕه‌فتاری كردووه. ئه‌و كه له‌نێو تێكۆشاندا به پیری ئازادییه‌وه ده‌چوو، به درووشمی «ئازادی بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان» ڕووی له ئامانۆسه‌كان كردووه، كاتێك له ئامانۆسه‌كان تێده‌كۆشا بووه‌ته یه‌كێك له‌و میلیتانانانه‌ی له به‌رانبه‌ر دوژمن سه‌ریان دانانه‌وێنن و چووه‌ته ڕیزی كاروانی شه‌هیدانه‌وه.
بۆ هه‌ڤاڵانمان كه فیداییانه شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا خواستی شه‌هیده‌كانمان كه ئازادكردنی گه‌لی كوردستانه به‌دیدێنین، به‌رده‌وام بین له تێكۆشان.
s.m