ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلا كه له هه‌رێمی برادۆست شه‌هید بوون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٧ گه‌ریلا زانیاری دا:
«ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای داگیركه‌ر، له ١٤ تا ٢٦ی مارس له هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێكی داگیركردنی ئه‌نجامدا. له دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌كانی گه‌ریلامان قاره‌مانانه به‌رخۆدانیان كرد و پیشانیاندا كه گه‌لی كورد بێ خاوه‌ن نییه. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و هێزه‌كانی گه‌ریلامان چالاكییان ئه‌نجامدان. له‌م به‌رخۆدانه‌دا كه به‌پێشه‌نگایه‌تی یه‌كێك له فه‌رماندارانی هه‌رێمی خواكورك هه‌ڤاڵ ئاگری ئه‌نجامدرا، گورزی توند له دوژمن درا. له هه‌رێمه‌كه كه هێشتا شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه، دوژمن ته‌كنیكی قورسی به‌كارهێنا و هێرشی ئاسمانی كرد. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند هه‌ڤاڵێكی ئێمه شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵمان جوودی (محه‌مه‌د ساڵح چیچه‌ك) به‌برینداری به دیل كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی دوژمن. كه‌سێك به ناوی عه‌گید (حه‌سه‌ن ئونات) ته‌سلیمی هێزه‌كانی دوژمن بوو.»
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان:
![]() |
ناسناو: ئاگری مه‌زڵووم پیردۆغان |
![]() |
ناسناو: ئارگه‌ش تهكۆشهر |
![]() |
ناسناو: جوان كچی |
![]() |
ناسناو: ئینتیكام زاگرۆس |
![]() |
ناسناو: ڕوسته‌م شه‌مزینان |
![]() |
ناسناو: تهكۆشهر ماردین |
![]() |
ناسناو: خوینرهژ گه‌ڤه‌ر |
s.m