هاوسەرۆکایەتیی ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌م گه‌ریلایه لە دژی سه‌ركوتكاریی فاشیست و داگیرکەر ماوه‌ی ٤ ساڵ بەبێ دابڕان لە چیاکانی سەرحەد تێكۆشاوه. گەریلاکانی هەرێمی سەرحەد لەناو سه‌ختترین هەلومەرجدا هەموو ڕۆژێک گورزیان لە دوژمن داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی کەجەکەدا هاتووه، «شەهید ده‌وران (موراد گوندوز) لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی قەره‌یازیی سه‌ربه ئەرزرۆم هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گەریلا كه خەون و خەیاڵی منداڵیی بوو.»
درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه:
ئەم جارە وەکو گەریلایەکی ئازادی ڕووی کردە کوێستانەکانی سەرحەد. کاتێک بڕیاری دا ببێتە گەریلای ئازادی، هێرشی زۆر گەورە و تاریكانه ده‌كرانه سەر گەل و وڵاتەکەمان. ئەو کاتە بوو کە لە دژی تاریکپەرستانی داعش دڵ و مێشکی گەنجانمان وەکو شمشێر تیژ دەبوو. هاوڕێ ده‌وران وەکو زۆر گەنجی دیکەی هاوشێوه، بە ئەرکێکی ئەخلاقی و مێژوویی زانی، لە دژی ئەو تاریکپەرستانە چەک هەڵگرێت.
لە دژی سه‌ركوتكاریی فاشیست و داگیرکەر ماوه‌ی ٤ ساڵ بەبێ دابڕان لە چیاکانی سەرحەد تێكۆشاوه. گەریلاکانی هەرێمی سەرحەد لەناو سه‌ختترین هەلومەرجدا هەموو ڕۆژێک گورزیان لە دوژمن داوه.
هاوڕێ ده‌وران لە چالاکییەکی گەورەدا لە دژی دوژمن كه وەکو گلۆره‌به‌ردێكی چیا، کوێستان و دۆڵەکان به دوژمن كه‌وت، قاچی بریندار بوو و ماوەیەکی درێژ له‌ژێر چاره‌سه‌ردا بوو. دوای ئەوەی چاره‌سه‌ركردنه‌كه تەواو بوو، بە کەسایەتییە فیداکارییەکەیه‌وه کەوتە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەرک و بەرپرسایه‌تیی نوێ. بەو هەست و بڕیارەوە، بە عەقڵیەتی گیانفیدایی لە هەموو شوێنێکی وڵات ئامادە بوو کە ئەو ئەرکەی پێی دەسپێردرێت جێبەجێی بکات.
لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرک و به‌رپرسایه‌تییه‌كانیدا، ڕۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩\١٤ی پووشپەڕ لە ئەنجامی هێرشێکی نامەردانەی دوژمنی سه‌ركوتكار، داگیرکەر و نۆکەراندا لەگەڵ دوو هاوڕێی كه شاهین دیجلە و هەڵمەت (دیار غەریب) بوون، شەهید بوو. بوون بە ئەستێرە و گەیشتنە کاروانی شەهیدان.
ئه‌ركی ئێمه‌یه تۆڵەی هاوڕێیانی خۆمان بکەینەوە و خەونەکانیان به‌دی بێنین.
بەڵێنی هاوڕێیانی شەهید، بەڵێنی ئێمه‌یه.
ناسناو: ده‌وران جانفه‌دا
ناو و پاشناو: موراد گوندوز
ناوی دایک و باوک: ساکینە - مەدەنی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کۆسا/ قەرەیازی/ ئەرزرۆم
کاتی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠١٩\١٤ی پووشپه‌ڕ
s.m