ناسنامەى ٤ گەریلای شەهید بڵاوکرایەوە، کە بەهۆی خیانەتکردنەوە شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمنیى هەپەگە ناسنامەى ٤ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە بەهۆی خیانەتەکانى کەسێکى سەر بە میتى تورکیاوە شەهید کرابوون.

لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)دا هاتووە، بەهۆی هەواڵدانى "بەکرێگیراوێک" بە ناوی ئەرۆل تەکین لە دوو کاتى جیاواز و لە ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٧ و لە ٢٨ی حوزەیرانى ٢٠١٨دا لە خواکورک ٤ گەریلا و وڵاتپارێزێک شەهید بوو بوون.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە

"لە راگەیاندراوی رۆژی ٢٧ی ئەیلول دا رامانگەیاندبوو، بەکرێگیراوێک بە ناوی ئەرۆڵ تەکین لە ناوچەى شەمزینان و خواکورک کاری هەواڵادانى بۆ دوژمن ئەنجامداوە و دەستى لە شەهادەتى هەڤاڵانماندا هەبووە و بەو هۆیەوە لەلایەن هەڤاڵانمانەوە سزا دراوە. بۆ راى گشتیشمان بڵاوکردبووە کە لە ٣ رووداوی جیاوازدا ئەو کەسە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٤ هەڤاڵمان و هەڤاڵێکى وڵاتپارێزمان. بەهۆی لێپرسینەوەکانمان لەسەر هۆکاری ئەو رووداوانە، ئێمە ناسنامەى ئەو ٤ هەڤاڵەمان و هەڤاڵە وڵاتپارێزەکەمان ئاشکرا نەکردبوو. لەگەڵ تەواوبوونی لێپرسینەوەکان لەهۆکاری شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانەمان، بە رێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانەمان بەرز رادەگرین.

لە رووداوی رۆژی ١٣ى تشرینى دووەمی ٢٠١٧دا بەهۆی سیخوڕیی ئەو کەسەوە، هەڤاڵمان هێرش (فەهەد بۆزان) و هەڤاڵی وڵاتپارێزمان ئیمداد دەروێش لە گوندی بەرمیزە شەهید بوو بوون.

لە رووداوای رۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا دیسانەوە بەهۆی سیخوڕیى ئەو کەسەوە، لە سیدەکان هەڤاڵانمان حەمزە (ئەحمەد تاشچی)، بۆتان (سەرکان ئۆزدەمیر) و رۆستەم (بارش گۆرەن) شەهید بوو بوون.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان

نازناو: هێرش ئاندۆک

ناو و پاشناو: فەهەد بۆزان

شوێنى لە دایکبوون: رەقا

ناوی دایک و باوک: ئیسلیم - ئیسماعیل

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٧ – خواکورک

نازناو: حەمزە تێکۆشین باز

ناو و پاشناو: ئەحمەد تاشچی

شوێنى لە دایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: ئەلیف - خالید

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ - خواکورک

نازناو: بۆتان ئاڤاشین

ناو و پاشناو: سەرکان ئۆزدەمیر

شوێنى لە دایکبوون: مێرسین

ناوی دایک و باوک: فیکرییە - خورشید

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – خواکورک

نازناو: رۆستەم جودی

ناو و پاشناو: بارش گۆرەن

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: یڵدز - خەلیل

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ - خواکورک

 

ئێمە ئەو هەڤاڵانەمان، کە لەو دوو رووداوەدا شەهیدبوون بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێن دەدەین، کە سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت و ئاڵاکەیان بۆ ئازادی بە بەرزی رادەگرین. رایدەگەیەنین، کێ دەبێت با ببێت، ئەوانەى پەیوەندییان بە شەهادەتی هاوڕێکانمانەوە هەیە بەبێ سزا دەربازیان نابێت. ئێمە جارێکیتر داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لە دژی تۆوەکانى خیانەت، کە هەوڵ دەدرێت بڵاوەیان پێبکرێت و هەڵوێستی گونجاو بخەنەڕو".

ر.م

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی دانپێدانانی کۆنتراگەریلایەکی بڵاوکردەوە

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%84%D8%A7-%D8%AA%DB%8C%DA%A4%DB%8C-%DA%A4%DB%8C%D8%AF%DB%8C%DB%86%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D9%86%D9%BE%DB%8E%D8%AF%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D9%86%D8%AA%D8%B1%D8%A7%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%84%D8%A7%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8C-%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%95%D9%88%DB%95-6016?fbclid=IwAR2Rf4bcbsTtFm6NPQ8RN8pX5ObjSE6gjImqJoMxuTwNyq0c4Wo1Q1y766E