نمونەى دڵسۆزی و دلێری: بروسک رەشید

بروسک رەشید، کە بە رچەى وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەی کاریگەری بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی شۆڕش بوو و تاوەکو ساتی شەهیدبوونەکەى بە بڕوا و بە ورەوە لە دژی دوژمن شەڕی کرد.

لە دڵی گەلی کورددا گەریلا و چیا دوانەیەکی خۆشەویستن، کە بەهیچ جۆرێک لە یەکتر دانابڕێن. هەزاران ساڵە لە ناو ئەو چیایانەندا لە دژی زوڵم خۆیان پاراستووە، بۆ ئەوەى وەک شەڕڤانێکی ئازادیی تێبکۆشن، خۆیان بە خەونی هەزاران دلێر و قارەمان ئەو چیایانە رازاندووەتەوە. دەیان هەزارن، لە خاکی پیرۆزی وڵاتەکەماندا، تەنها بۆ ئەوەى رۆژێک بەو چیایانەدا تێپەڕن، هەزارانن، کە گیانی خۆیان بەخت دەکەن. چیا تلیسمی ئەو کەسانەیە، کە دڵیان بۆ ئازادی و وڵات دەسوتێت و بەرەوی لای خۆی رایاندەکێشێت. دەیان گەنج لە چیاکاندا بوونەتە خاوەن بڕوا و ئیرادە و ورە، بوونەتە شەڕڤانی ئازادیی لە بن نەهاتوو.

چیا هەموو کات بووەتە کانگای خەون و هیوا. هیوا جوانەکانی لێ نابڕێت و کۆتایی پێنایەت، چیرۆکەکان لەو چیایانەدا گەورە دەبن. چیرۆکی رۆڵەکانی چیا. چیرۆکی رۆڵەکانی چیا درێژ و ئازاراوییە، بەڵام ئەوەندەش هێژا و شیاوە، کە مرۆڤ پێی دەژی و مرۆڤ دەژییەنێتەوە. ئەو خاک و چیایانە، کە زۆرێک قارەمانی پێگەیاندووە، بەو خوێنی شەڕی ئەو قارەمانانە تێراوبووە، کە تیایدا شەهید بوون. زمان لە ئاستیان ناتوانێت بێتە گۆ و قەڵەم ناتوانێت ئەو ئازارانە بنووسێت. قوبە و گومەزی ئاسمان لە بەرامبەر ئەو کەساندا لە زمان کەوتووە، کە کەوتوونەتە سەر زەوی و شەڕی قارەمانانەیان هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە و تاوەکو هەتاهەتایە کۆتایشی پێنایەت.  

رۆڵەکانی چیا یەکێکیان شەهید بروسک رەشیدە، کە میراتەکەى خۆی بۆ شوێنکەوتووەکانی بە جێهێشتووە. بروسک رەشید یەکێک لە رۆڵە پێشەنگ و ئازا و پاڵەوانەکانی مێردینە، ئەو مێردینە کە لانەکەى هەزارن دلێرە، لە هەموو رەنگەکان، زمانەکان و نەژادەکان مرۆڤی لە خۆیدا حەواندووەتەوە و پێیگەیاندوون. دەڵێن "دەبێت منداڵ گەورە بکەیت، دەبێت لە شەڕدا دلێر بێت". بروسکی شەهید یەکێک لەو دلێرانە بوو. هەڵوێستەکانی کە بە بەردەوامی بڕوا و ورەی بە مرۆڤەکان دەبەخشی و بە وتەکانی ئارامیی بەوانە دەبەخشی کە لە دەورووبەریدا بوون. بروسک رەشید وێنە و نممونەی دڵسۆزیک لە ناخی دڵەوە بووە. ئەو نمونە و وێنەیەک بوو، کە لەگەڵ ژیان دا ئاوێتە بوو بوو.

خۆی بە ئازادی سپارد

هەڤاڵێکی تێکۆشانی، کە ماوەیەک شەهید بروسک فەرماندەی بووە بەمشیوەیە باسی شەهید بروسک دەکات "من هەڤاڵ بروسکم لە ٢٠١٦دا ناسی. فەرماندەی یەکەکەمان بوو. نزیکەى ساڵ نیویک پێکەوە ماینەوە. لەو کاتەدا زۆر شت فێر بووم. لە ناو خۆماندا پێمان دەگوت بروسک یەهودی. نەک لەبەر ئەوەى یەهودی بوو، بەڵکو لەبەر ئەوەی رۆیشتبوو بۆ ئیسرائیل و ماوەیەک لەوێ ژیابوو و کاری کردبوو، ئیدی لەبەر ئەوە ناوەما نا بروسک یەهودی. لایەنێکی جوان و خۆشی هەڤاڵ بروسک ئەوە بوو، لەگەڵ هەموو کەسدا پەیوەندییەکى جوان و شیاوی دروست دەکرد. منداڵ، گەنج و بە تەمەن لەگەڵ هەموو کەسدا پەیوەندیی دروست دەکرد و بە بیرەوەریی بەرپرسیاریی شۆڕشگێڕی هەوڵی دەدا، شتێک بە دەورووبەرەکەى ببەخشێت".

 بە تایبەت لە بەرامبەر گەنجاندا زۆر هەستیار بوو. بۆ ئەوەى پێی بگەیاندنایە هەموو کات لەگەڵیاندا کۆدەبوویەوە. هەوڵی دەدا فێریان بکات و زیاتر و زیاتر ئاوێتەى ناو قوڵایی تێکۆشانیان بکات. یەکێک لە ئامانجە گەورەکانی ئەوە بوو، کە گەنجانی کورد بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببن. هەندێکجار لە کۆبوونەوەکاندا دەیوت "دەبێت گەنجان بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببن. لە بریی ئەوەى لە ناو سیستمدا بمێننەوە و بڕزێن، بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی گەریلایی ببن، کە دەتوانن لە پێناویدا شەڕ بکەن، لە دژی دواکەوتویی داسەپاوی سیستم دەبێت هۆشیارییان هەبێت و بەوەش ببننە گەورەترین وەڵامدەرەوەی سیستم".

یەکێک لە خسڵەت و تایبەتمەندییەکانی هەڤاڵ بروسک رەشید ئەوە بوو، کە تامەزرۆیی و هەوڵەکانی بۆ بەجێهێنانی بەرپرسیارییە شۆڕشگێڕییەکان بوو. فەرماندەی یەکەکەمان بوو و بۆ ئەوەى پاراستنی یەکەکەی بەجێبهێنایە، هەوڵی دەدا و ئەوەى لە دەستی بهاتایە ئەنجامی دەدات. بە باشی و شارەزایانە دەیزانی، کە دەبێت چۆن لە هەر هەڤاڵێک نزیک بێتەوە. تێگەیشتنی لە رووی هەستپێکردنەوە زۆر باش بوو. بە زۆر یان گوشار دەسەڵاتی خۆی بەدەست نەهێنابوو، خۆشیان دەویست و رێزیان لێدەگرت. لە دڵی هەڤاڵانی خۆیدا و ئەوانەى لە ژێر فەرماندەیدا بوون شوێنێ بۆ خۆی دروستکردبوو".

بروسک رەشید بە کەسایەتیی شۆڕشگێڕیی خۆیەوە بۆ هەر ناوچە و شوێنێک رۆیشتبێت کاریگەریی لەسەر مرۆڤەکانی ئەو ناوچەیە دروست دەکرد. ساڵی ٢٠١٧ دەڕوات بۆ بۆتان و لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ دا لە هێرشێکی ئاسمانی دا لەگەڵ هاوڕێیەکیدا شەهید دەبێت و دەچێتە کاروانی نەمرانەوە.

نازناو: بروسک

ناو و پاشناو: سەیدخان ئاجای

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: روقییە – سەڵاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ – گابار

ژ.ت