نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ده‌میرتاشی كرد
كاتی پیری به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی باشاك ده‌میرتاش هاوژینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی كرد.
كاتی پیری به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی باشاك ده‌میرتاش هاوژینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی كرد.
به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاتی پیری به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ ده‌رباره‌ی توركیا، ده‌ستی به دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی كرد له توركیا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوبراو سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ده‌میرتاشی كرد له شاری ئامه‌د.
كاتی پیری له لایه‌ن باشاك ده‌میرتاش و پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش مه‌حسوونی كارامان-ه‌وه پێشوازی لێكرا. پیری و باشاك ده‌میرتاش تیشێرتێكیان له‌به‌ر كرد كه وێنه‌ی ئه‌سپێكی له‌سه‌ره كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندان نه‌خشاندوویه‌تی.
كاتی پیری له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: «له ماڵی باشاك ده‌میرتاش له دڵه‌وه پێشوازیمان لێ كرا. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشمان كرد و كه خانه‌واده‌كه و پارێزه‌ریش له‌وێ بوون. بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌میرتاش ئازاد بكرێت، ئێمه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و دادگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.»
Warm welcome by @Basak__Demirtas at her house in #Diyarbakir. Good mtg w/ family and lawyers who are awaiting an urgent decision by ECtHR. The European Parliament will continue to call for release of @hdpdemirtas! pic.twitter.com/3ULZgraza2
— Kati Piri (@KatiPiri) October 17, 2018
هه‌روه‌ها باشاك ده‌میرتاش-یش وێنه‌ی خۆی و كاتی پیری بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نووسی: «خۆشحاڵ بووم به سه‌ردانی ڕێپۆرته‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌ڕێز كاتی پیری. هیوادارم توركیا له پڕۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ڕوو له دیموكراتیبوون، ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ بكات. هیوادارم سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌وان، ئه‌كادیمیست و خوێندكاران كه به ناڕه‌وایی گیراون، ئازاد بكرێن. نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو توركیا پێویستی به دیموكراتی هه‌یه.»
2- Haksız yere cezaevinde tutulan siyasetçi, gazeteci, akademisyen ve öğrencilerin tez zamanda özgürlüklerine kavuşmalarını da umuyorum. Sırf AB için değil, kendimiz için demokrasiye ihtiyacımız var. Sayın @KatiPiri'ye tekrar teşekkür ediyorum. pic.twitter.com/YTqLLw3GwN
— Başak Demirtaş (@Basak__Demirtas) October 17, 2018
ڕاگه‌یه‌نرا نوێنه‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی توركیا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ده‌میرتاشی كرد، كاتی پیری ڕووی له مێردین كرد و بڕیاره سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی مێردین ئه‌حمه‌د تورك بكات.
s.m