نیاز عەبدوڵا بە کەفالەت ئازادکرا و هێمن مامەند دەستبەسەر کرا
دوای چوونیان بۆ بەردەم دادگای هەولێر، نیاز عەبدوڵا بە کەفالەتی ٥ ملیۆن دینار ئازاد کرا و هێمن مامەند-یش بەپێچەوانەی یاسای کاری ڕۆژنامەوانیی، دەستبەسەر کرا.
دوای چوونیان بۆ بەردەم دادگای هەولێر، نیاز عەبدوڵا بە کەفالەتی ٥ ملیۆن دینار ئازاد کرا و هێمن مامەند-یش بەپێچەوانەی یاسای کاری ڕۆژنامەوانیی، دەستبەسەر کرا.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان نیاز عەبدوڵا و هێمن مامەند، لەسەر سکاڵای مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی چوونە بەردەم دادگای هەولێر، نیاز عەبدوڵا بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازاد کرا تا ڕۆژی دادگاییکردنەکەی و هێمن مامەندیش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کرا 'ڕاگیرا' بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ.
نیاز عەبدوڵا بە ڕۆژنیوزی ڕاگیاندوە:"کەیسەکە ئەوەندەی سیاسییە، یاسایی نییە، دادوەری لێکۆڵینەوە پێیوتم، بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، بەڵام ڕەنگە ڕاش بگیرێیت 'تەوقیف بکرێیت' ".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان، نابێت بەهیچ شێوەیەک ڕۆژنامەنووس دەستگیر بکرێت لەسەر کاری ڕۆژنامەوانیی، بەوپێیەش بڕیاری ئەمڕۆی دادوەری لیکۆڵینەوە بۆ ڕاگرتنی هێمن مامەند، پێچەوانەی یاسایە.