نێچیرڤان بارزانى بە سەرۆکى هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى هه‌رێمی کوردستاندا نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا.
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى هه‌رێمی کوردستاندا نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ پەرلەمانى هه‌رێمی کوردستان دانیشتنێكی ساز كرد كه تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم. نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) و سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێم بە دەنگى ٦٨ پەرلەمانتار بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرا.
چوار کاندیدەکەى دیکە کە بریتیبوون لە ڕێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا دەنگى هیچ ئەندام پەرلەمانێکیان بەدەستنەهێنا.
نێچیرڤان بارزانی به ده‌نگی گۆڕان، په‌ده‌كه و كۆتاكان بوو به سه‌رۆكی هه‌رێم
کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بەبێ بەشداری کردنى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بەڕێوەچوو. تەنها ٨١ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایانگه‌یاند، له دانیشتنه‌كه به‌شداربوون به‌ڵام ده‌نگیان به هیچ كاندیدێكی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌داوه. هه‌روه‌ها فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پابه‌ندن به هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه كردوویانه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نێچیرڤان بارزانی به ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌ده‌كه و كۆتاكان (په‌رله‌مانتاری كه‌مینه‌كان) هه‌ڵبژێردراوه.
یه‌نه‌كه: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ به‌شداری یه‌نه‌كه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره
هاوكات گوته‌بێژی یه‌نه‌كه لەتیف شێخ عومەر دواى هەڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى بە سەرۆکى هەرێم لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردنى سەرۆکى هه‌رێم بەبێ بەشداری کردنى فراکسیۆنى یه‌نه‌كه زەنگێکى گەورەیە بەرامبەر تاکڕەوی. گوتیشی، هەرگیز لەگەڵ دوو ئیدارەییدا نین و یه‌نه‌كه بەرچاوى ڕوونە چ هەڵوێستێکى لە داهاتوودا دەبێت.
په‌ده‌كه له هه‌ڵوێستی یه‌نه‌كه نیگه‌رانه
له به‌رانبه‌ردا، ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى په‌ده‌كه لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، نیگەرانن لەوه‌ی یه‌نه‌كه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كردووه. گوتیشی، ئه‌وان وه‌ك په‌ده‌كه ئه‌گه‌ر بیانویستایە پێش ٦ مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنیان بۆ سەرۆکى هەرێم دەکرد. ئاشكراشی كرد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌نه‌كه كاریگه‌ری له هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان ده‌كات.
خۆشناو ڕاشیگەیاند، نێچیرڤان بارزانى بە ٦٨ دەنگى فراکسیۆنە جیاوازەکان بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا و سوپاسی ئەو لایەنانەش دەکەن کە پابەندی رێککەوتنی نێوانيان بوون. ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئه‌مڕۆوه هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەی نوێی حکوومەتى هەرێم دەستپێدەکات.
قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له بارزانی كرد!
سەرەڕای ئەوەی فراکسیۆنی یه‌نه‌كه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كرد و دەنگی بە کاندیدی سەرۆکی هەرێم نەدا، بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد.
قوباد تاڵەبانی لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، «پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. مایەی شانازیم بوو کە ٥ ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند. دڵنیام کە لێهاتوویی و ڕوئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی، کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن.»
s.m