نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبارەی ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ قسەی کرد و وتی، "ناردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ کاتیە. هەروەها بە پێچەوانەوە لەجیاتی ئەوەی ناڕەزایی بەرانبەر داگیرکەری تورک پیشان بدات، پەکەکەی وەک بیانۆ پیشاندا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێزێکی ڕەوا نییە و لە هەرێمی کوردستان دەرفەت بە پەکەکە نادرێت.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها هۆکاری ناردنی هێزەکانی بۆ زینی وەرتێ بە پاراستنی گەلەوە بەستیەوە و وتی، "ڕێوشوێنەکانی حکومەت تەنها بۆ پاراستنی هاولاتیانە و ئەو هێزانەی کە بۆ ناوچەکە نێردراون بە تەنها سەر بە پەدەکە نین و سەر بە حکومەتی هەرێمن."
بارزانی وڵامی چەند ڕۆژنامەنووسێکی دایەوە و لەسەر وڵامی پرسیارێک لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک لە ١٥ نیساندا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور، بێ ئەوەی شەهیدکردنی ٣ ژنی کەمپەکە شەرمەزار بکات، جارێکیتر پەکەکەی وەک هۆکاری هێرشەکان لەقەڵەمدا.
بارزانی لە بەشێکی تری قسەکانیدا لەبارەی ناڕەزایی هاوڵاتیانی کورد لە زینی وەرتێ و بە گشتی کوردستان لە بەرانبەر هەڵوێستی پەدەکە قسەی کرد و بە شیوەیەک کە گاڵتە بە گەل بکات وتی، "هەموو ناڕازییەکان پیشانی دەدەن کە جددی نین و بێ بناغەن."
بارزانی ڕایگەیاند هیچ کێشەیەک ئەوەندە گەورە نییە کە چارەسەر نەکرێت و وتی، "کێشەکە بەرەو چارەسەر دەروات. جارێکیتر هێرشی کردە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان و پەکەکەی وەک هێزێکی ناڕەوا لەقەڵەمدا.
بارزانی لەجیاتی ئەوەی باسی بەرخۆدانی پەکەکە لە کاتی هێرشی داعش و پاراستنی گەل و حکومەتی باشوور بکات، وتی، "ئەگەر پەکەکە دەیەوێت هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات، پێویستە هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات. هەبوونی پەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان مایەی دروستکردنی کێشەیە."
بارزانی لە وڵامی پرسێک لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زینی وەرتێ و شەهیدبوونی سێ گەریلای پەکەکە و هێرشی سەر مەخموور و ناڕەزای خەڵکی کوردستان و حکومەتی عێراق جارێکیتر هێرشی کردە سەر پەکەکە و وتی، پەکەکە هێزەکانی هێنابووە وەرتێ بۆیە تورکیا هێرشی کرد. هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد، لەبەرئەوەی پەکەکە مەخموور وەک کاری سەربازی بەکاردەهێنێت بۆیە تورک هێرش دەکات.
بارزانی ئەوشی ڕاگەیاند، ئێستا گرنگ یەکڕیزی هەرێمی کوردستانە و وتی، :یەنەکە لە دروستکردنی حکومەتدا هاوکاری پەدەکەیە. ئێمە لەگەڵ مەکتەبی سایسی یەکێتی کۆدەبینەوە و کێشەکە چارەسەر دەکەین."
ف.ق