نەورۆز لە ئامەدەوە دەستپێدەکات

ستارتی جەژنی نەورۆز لە ١١ی ئازارەوە لە ئامەدەوە دەستپێدەکات. لۆگۆی ئەمساڵی نەوڕزیش پێکدێت لە هێمای گۆشەگیری، فشارەکانی سەر زمانی کورد و یەکێتی نەتەوەی.

کۆبوونەوەی نێوان کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە، پارتی هەرێمە دیمۆکراتیەکان-بەدەپە، دەستەی بەڕیوەبەری ناوەندی مەیەکە-ی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە و شارەوانی و ئەندام پەرلەمان و نوێنەری بزوتنەوەی ژنانی کورد لە بارەی نەورۆی ئەمساڵەوە، لە شاری ئامەد کۆتایی پێهات.

کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی ڕێکخستنی هەدەپەی شاری ئامەد دوور لە چاوی کامێرا و رۆژنامەنووسان بەڕێوە چوو، تێیدا بڕیار لەسەر لۆگۆی ئەمساڵی نەوڕۆز درا کە هێماکانی فشاری سەر زمانی دایک، یەکێتی نەتەوەیی و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، لەخۆ دەگرێت.

ستارتی پیرۆزبایی نەورۆز لە ١١ی ئازار رۆژی چوارشەمە لە شاری ئامەد بە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەستپێدەکات کە پارت و نوێنەری چەندین رێکخراو تێیدا بەشدار دەبن.

لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆزدا، هاوکات باس لە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کرا و بڕیاریش درا، بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، دەست بە چالاکی دیمۆکراتیک و هێمنانە بکرێت.

ز.ش