نەورۆز لە رحا پیرۆز کرا

لە ناوچەکانى خەلفەتی، بێرەجوک و وێرانشار لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان نەورۆز لە رێگەى دەستە دەستەى بچووکی هاووڵاتییانەوە پیرۆز کرا.

لە ناوچەکانى خەلفەتی، بێرەجوک و وێرانشار لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان نەورۆز لە رێگەى دەستە دەستەى بچووکی هاووڵاتییانەوە پیرۆز کرا.

خەلفەتی

گەنجان لە گەڕەکی کارائۆتلاک لە ناوچەى خەلەفەتی کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە گۆڤەند و شایی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

بێرەجوک

لە گەڕەکەکانی ئەنناپ و سۆرک لە ناوچەى بێرەجوک ئاگری نەورۆز لەلایەن چەند دەسەتەیەکى بچووکی هاووڵاتییانەوە کرایەوە. هاووڵاتییان فیشەکە شێتەیان تەقاند و گۆڤەند و شاییان گێڕا و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

وێرانشار

لە گەڕەکی شرنەخ لە شاری وێرانشار گەل بە تەقاندنی فیشەکە شێتە و وتنەوەى دروشمی "بژی نەورۆز" و بە گۆڤەند و شایی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ژ.ت