'نەوەی ئاگر': حساب لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەپرسینەوە

کۆمەڵێک گەنج کە ناوی 'نەوەی ئاگر' یان لە خۆ ناوە لە شاری ئەستەنبۆل و ئایدن ٢ کارگەو کۆگایەکیان سووتاند و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریشیان لە ناو برد و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە ئەوان حسابی ئەم داگیرکەرییانە لە دەوڵەتی تورک دەپرسنەوە.

'نەوەی ئاگر' بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو تیایدا رایگەیاند کە ئەوان بە چالاکیەکانیان حساب لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەپرسنەوە.

بە پێی بەیاننامەکە لە ناوچەی ئارناڤوتکوی ئەستەنبول لە ٢ی تشرینی دووەم کارگەیەکی دروستکردنی موبیلیات و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریان سووتاندووە.

ئەو گروپە رایگەیاند لە لایەکی ترەوە لە ناوچەی گەرمەنجیکی شاری ئایدنیش لە ٢٨ی تشرینی یەکەم چالاکییەکیان لە ناو کۆگایەکی دروستکردنی لۆکەدا ئەنجام داوەو لە ئەنجامدا ٢ تۆن لۆکە سووتێنراوە.

بە هەمان شێوە لە ناوچەی کارتالی سەر بە شاری ئەستەنبولیش لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا کارگەیەکی تری دروستکردنی مۆبیلیاتیان سووتاندووە.

ز.ش