نەپەگە: ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی نەورۆز بکەین بە سەرەتای هەنگاوێکی نوێ!

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل جەختی کردەوە، ئەوان سوورین لەسەر ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ بە خۆڕاگری و بە رۆحی ئاگری نەورۆزەوە، لە چوارچێوەی جەنگی گەلی شۆڕشگێڕدا، بکەن بە سەرەتای هەنگاوێکی نوێ.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەدان ساڵە نەورۆز وەکو 'رۆژی نوێ' ناو دەبن و وەکو ساڵی نوێ و بەهار پیرۆزی دەکەن. گەلی کوردیش بە سەدان ساڵە ئەم رۆژە واتادارە بە هەمان شێوە پێشوازی لێدەکات. هاوکات لە دژی زوڵمی زاڵمانی وەکو زوحاک، ئاگری نەورۆزی کاوەی ئاسنگەریان گواستەوە بۆ خۆڕاگری و راپەڕین و کردیان بە 'رۆژی نوێ' و ئازادی لە بەرامبەر کۆیلایەتی سەرکەوت. گەلی کورد، نەورۆز وەکو جەژنێکی خۆڕاگری و ئاهەنگی ئازادی پیرۆز دەکات. جەژنی نەورۆز وەکو کلتورێکی دێرین، جێی خۆی لە ناو گەلی کورددا گرتووە.

کورد بووە بە گەلی نەورۆزی راپەڕین

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی نەپەگەدا هاتووە:"رێگا مێژوویەکەی رێبەر ئاپۆ کە لە کوردستان بوو بە هەنگاوێکی نوێ، هیوایەکی بەخشی بە ئازادی، بوو بە هۆکاری هۆشیاری بۆ ئازادی و دەستپێکردنی بەهارێکی نوێ، لە ناو پەکەکەدا گەشەی کرد و بە سوپایەکی دەیان هەزار شەهیدەوە، گۆڕا بۆ میلیۆنان کەس و ئەمڕۆش بووە بە هیوای ئازادی بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی پێشکەوتووخواز. رێگای ئازادیی ئاپۆیی کە لە گەڵ نەورۆزی ١٩٧٣ دەستی بە تێکۆشان کرد و ئاگری ئازادیی مەزلوم دۆغان کە لە زیندان داگیرسا و لە ئاسمانی کوردستان بەرز بووەوە و هاوکات دوای ئەوەی لە چیاکانی کوردستان بە پێشەنگی گەریلا گۆڕا بۆ ئاهەنگی سەرکەوتن، نەورۆز واتادارتر بوو، دواتر بووە خاوەنی گرنگی و ئەرک. رێگای پیرۆزی ئازادیی هێڵی ئاپۆیی کە نزیکەی نیو سەدەیە بەردەوامە، هەر نەورۆزێکی کردووەتە هەنگاوێک و سەرەتایەکی نوێ و کردووەیەتی بە هۆکاری گەشەسەندنی تێکۆشان و بەم شێوەیە پێشوازی لە هەموو نەورۆزەکان کردووە. گەلی کورد بۆ ئەوەی نەورۆز بکات بە نەورۆز، هەموو ساڵیک بە دەیان شەهید و قوربانیەکی بێشوماری داوە و هیچ کات هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە، بەڵکو گۆڕاوە بە گەلی نەورۆزی راپەڕین.

بەڵین دەدەین خۆڕاگری ئاگری نەورۆز سەرخەین

بە ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە کەسایەتی کاوەی سەردەم واتە مەزلوم دۆغاندا کە نەورۆزی گەڕاندەوە بۆ واتا راستینەکەی لە خۆڕاگری دژی زوڵم و فشار، هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە. جەژنی نەورۆز بە تایبەت لە رێبەر ئاپۆ و خانەوادە بەڕێزەکانی شەهیدان و هەموو هەڤاڵانمان لە هەموو ئاستەکانی تێکۆشان و لەگەلە فیداکار و وڵاتپارێزەکەمان و هەموو ئەو گەلانەی بڕوایان بە کلتوری نەورۆز هەیە، پیرۆز دەکەین و بەڵێنیش دەدەین کە خۆڕاگری ئاگری نەورۆز لە سەر رێچکەی تێکۆشانی پیرۆزی شەهیدان، بە سەرکەوتووانە بەڕێ دەکەین.

گەلی کوردستان لە قۆناغەکانی مێژوودا هیچ کات سەری بۆ داگیرکەران دانەنواندووە، شاخە دێرینەکانی کوردستانیان کردووە بە زیدی خۆیان و هەمیشە بە رۆحی نەورۆز لە خۆڕاگریدا بووە. بە هەمان رۆحی خۆڕاگریش بەردەوامی دەدات بە تێکۆشانی خۆی لە دژی زیهنیەتی داگیرکەر، فاشیست و قڕکەر. بە هۆی ئەوەی کوردستان لە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، کە سیاسەتی جیهان دەستنیشان دەکات و تێیدا گەلی کورد تێکۆشانی شکۆی ئازادی بەڕێوە دەبات، بووە بە هیوای هەموو گەلانی بندەست. کورد کە رێبەر ئاپۆ ناوی 'گەلی نەورۆزی' لێ ناوە و وڵاتەکەی، کوردستانیشی بۆ مرۆڤایەتی، گۆڕیوە بە کەعبەی نوێ. فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بووە بە هێزی چارەسەری جیهانگیری، وەکو هەوڵی دەستپێکردنی گەڕان بە دوای جیهانێکی یەکسان و پارادیگمای ئەلتەرناتیف. بێگومان ئەم ئاستی تێکۆشانی ئازادیە کە پێی گەیشتووە، بە هەوڵە بێوێنەکانی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی بەردەوام و خوێنی شەهیدە قارەمانەکان و رەنجی ئەوان، بونیاد نراوە.   

ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٠ بکەینە سەرەتای هەنگاوێکی نوێ

ئێمە بە ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە دەڵێین: بۆ ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٠ بکەین بە سەرەتایەکی نوێ، بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەل، لەم قۆناغە مێژوویەدا بە گەرمای ئاگری نەورۆز گەش بکەین، بە رێنوێنیەکانی رێبەر ئاپۆ و لەسەر هێڵە جێگرەوەکانی کلتوری خۆڕاگری نەورۆزی نوێی مەزلوم دۆغان و ماحسوم کۆرکماز، ئەرکەکانی قۆناغی نوێ بە سەرکەوتوانە جێبەجێ بکەین، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر سوورین بۆ ئەم مەبەستە. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٠ بە خۆڕاگری و بە رۆحی ئاگری نەورۆز لە جەنگی گەلی شۆڕشگێردا وەکو سەرەتای هەنگاوی نوێ، پێشوازی لێدەکات.

گەریلاکانی هەپەگە بەهێزن و سووریشن لەسەر ئەوەی وڵامی هەموو هێرشەکان دەدەنەوە

بە ناوی هێزەکانی پاراستن گەل، بۆ ئەوەی بە ئیدیعا و بە بڕیارێکی وەها پێشوازی لێبکەن، لەم قۆناغەدا کۆبوونەوەی کۆنسەی فەرکاندەیمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکەمان بە بەشداریەکی تەواو تێروتەسەل و لە هەموو ئاستەکانی تێکۆشاندا، ٦ رۆژ بەردەوام بوو و تێیدا گۆتوبێژیکی گرنگ لەسەر بەرفراوانکردنی تێکۆشان و سەرخستنی خۆڕاگری مێژوویمان، کرا. لە کۆبوونەوەکەدا گۆتوبێژێکی بەرفراوان لەسەر پراکتیکی شەڕ و تێکۆشانی ساڵی ٢٠١٩ کرا و بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٠ ببێت بە ساڵی سەرکەوتن، رێوشوێن و رێبارەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێر گۆتوبێژ کرا. لەسەر ئەم بنەمایەش چەندین بڕیار دران و چوارچێوەی تەکتیکی و پلانسازی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گۆتوبێژ کرا. کۆبوونەوەی دەستەی فەرماندەکان، لەسەر رێچکەی شەهیدان، هێز و مۆڕالی خۆی لە فیداکاری و هەڵوێستی خۆڕاگرانەی گەلەکەمان وەردەگرێت و لەسەر هێڵی ئاپۆیی سووربوونی خۆی دووپات کردەوە و بە ئامادەکاریەکی بەهێزەوە دەستی بە ساڵی نوێی نەورۆز کرد. بە ناوی هیزەکانی پاراستنی گەل کە بۆ ئازادی گەلانی بندەست تێدەکۆشێت، نەورۆزی ٢٠٢٠ بە بڕیارەکانی کۆنسەی فەرماندەکانی هەپەگە و بە ئیدیعای سەرکەوتن پێشوازی دەکات و لەسەر ئەم بنەمایەش نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەن.

بە پێشەنگی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و لەسەر هێڵی شەهیدان، هێزەکانی پاراستنی گەل بە رۆحی سەرکەوتن و خۆڕاگری نەورۆز لە ئێستا بە دواشەوە، هەنگاوی پێویست دەنێت و هیچ کاتیش هەنگاو بۆ دواوە نانێت. گەریلاکانی هەپەگە لە بەرامبەر هێرشەکانی دژی گەلەکەمان لە هەر کوێ بێت، بە رۆحی میلیتانی ئاپۆیی و بە پشتیوانی گەلی کوردستان وڵامیان دەداتەوە کە خاوەنی ئەو هیز و ئیرادەیە یە.
لەسەر ئەم بنەمایە بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان، سڵاو دەنێرین بۆ گەلەکەمان کە بە رۆحی نەورۆز لە دژی هێرشی داگیرکەرانی فاشیست دەڕژێنە ناو گۆڕەپانەکان و تێدەکۆشن و بە جۆش و خرۆشی گەریلا لە شاخە ئازادەکان و بە رۆحی خۆڕاگری ئاپۆیی، جارێکی دیکە جەژنی نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هێزانە دەخوازین کە لەم قۆناغەدا بۆ ئازادی تێدەکۆشین."

ز.ش