فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) پیرۆزبایى لەو گەریلایانە کرد، کە چالاکییەکەى رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ یان ئەنجامداوە و ڤیدیۆکەیان تۆمار کردووە و بڵاویانکردووەتەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی نەپەگە:
"چالاکییەکەى رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەم، لەلایەن هێزەکانى ئەیالەتى ئێوە لە دژی هێزە داگیرکەرەکان لە بنکەى سەربازیى گێمان لە ئەیالەتى جیلۆی هەرێمى چەلێ بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە و بەپێى رۆحی نوێى سەردەم و تاکتیک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا تێکشکاندنی ٢ زرێپۆشی دوژمن و بە ئامانجکردنی هێزەکانى دوژمن لە بنکەى سەربازییەکەیاندا ئەنجامی خۆی پێکاوە.
لەبەر ئەوەش چالاکییە سەرکەوتوانەکە لە کەسایەتیى فەرماندەییەکەتاندا لە یەکینە بەشداربووەکانمان لەو چالاکییەدا و هەموو هێزەکانى ئەو ئەیالەتە پیرۆز دەکەین. بە ئومێدی ئەوەى کە بەشێوەیەکى لێهاتوانە بگەنە ئاستێکی کاریگەر و بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین و بە رێز و خۆشەویستییەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو هێزەکانى ئەو سنوورە و هیواى سەرکەوتنى گەورەتان بۆ دەخوازین".
ڤیدیۆیى ئەو چالاکییە، کە دوێنێ گەریلا تیڤى بڵاویکردەوە
ر.م