نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی ئاڤاشین کرد
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە بە بۆنەی چالاکیەکی سابۆتاژ کە لە نزیک قەرەقۆلی گەمان ئەنجامیدا، پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی ئاڤاشین کرد.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە بە بۆنەی چالاکیەکی سابۆتاژ کە لە نزیک قەرەقۆلی گەمان ئەنجامیدا، پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی ئاڤاشین کرد.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"١٨ی تەمموز لە دژی ئۆتۆمبیلێکی دوژمن کە لە چوارچەلاوە بەرەو ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ بەڕێکەوتبوو، دوای چاودێریکردنی تەواو، لە نزیک قەرەقۆڵی گەمان بە تەکتیکی سابوتاژ چالاکیەک ئەنجام درا. ئەم چالاکیە رێبازێکی نمونەییە بۆ چالاکیی سەرکەوتووانە. ئەم چالاکیە کە لە ئەنجامدا پلەدارێکی سەربازی و کۆنترایەک، بە گشتی ٧ سەربازی دوژمن کوژران، چالاکیەکە کە بە باشی ئامادەکاری بۆ کرا و کات و شوێنی بە باشی دیاری کراو و چالاکیەکی سەرکەوتووە.
لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورک کە دەیانویست وڵاتمان بە تەواوەتی داگیر بکەن، بە هۆی ئەو چالاکیە سەرکەوتووەتان، لە کەسایەتی فەرماندەکەتان، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان و هێزەکانی ئەو هەرێمە دەکەین و هیوادارین لە سەرکەوتندا بەردەوام بن. هەروەها سڵاومان دەنێرین بۆ هەموو هاوڕێ و هێزەکانی ئەو ناوچەیە کە ئەرکی جێبەجێکردنی ئەو چالاکیەیان گرتە ئەستۆ. لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکی فاشیست و قڕکەر، لە تێکۆشانی شۆڕشگێریدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."
ز.ش