نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی بۆتان کرد

نەپەگە لەبارەی چالاکی١٤ی تەموز لەدژی هێزە تایبەتەکان پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و وتی،"پیرۆزبایی لە هەموو گەریلا و فەرماندەکان دەکەین کە لەو چالاکیەدا بەشداریان کردووە."

پەیمانی پیرۆزبایی فەرماندەیی بڕپارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"درەنگانی شەوی ١٤ی تەموز ئەو چالاکیەی کە یەکینەکانی تایبەت دوژمن کرانە ئامانج و گورزی گەورەیان لە دوژمندا، چالاکیەکی سەرکەوتووانە و تاکتیکی نمونەیی بوو. ماوەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵکردنی دوژمن و کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جووڵەکانیان، لە گۆرەپانێک کە دوژمن تێیایدا متمانەی بەخۆی هەیە لەگەڵ تەکنیکی زۆریش، گورزێکی گەورە لە دوژمن دراوە. ئەم چالاکیە کە زیانێکی گەورە بەر دوژمن کەوت، شێوازی ڕوحی سەردەمی نوێی گەریلایە.

لەگەڵ ئاشکرابوونی زیاتر لە ٥ تەرمی تیمە تایبەتەکانی دوژمن و ڕووخاندنی بارەگاکانی دوژمن کە زیاتر لە ١٠ تیمی تایبەتی تێدابوو، ڕووخاندنی وێستگەی بازی دوژمن، چالاکیەکی سەرەنجڕاکێش و سەرکەوتووی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە.

ئەم چالاکیە کە وڵامێکە لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرانبەر کوردستان، سیاسەتی شەڕی تایبەتی داگیرکەران پووچەڵ کردووەتەوە و دوژمنی تێکشکاندووە.

لەم چوارچێوەیەدا ئێمە پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانەکان دەکەین کە لەم چالاکیەدا جێگای خۆیان گرتووە و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە، بە هیوای ئەم شێوازە بە بەهێزی بەردەوام بێت و هیوای سەرکەوتنی گەورەتان بۆ دەخوازین."

ف.ق