نەپەگە چالاکیى گەریلاکانى ئەیالەتى خواکورکی بۆ سەر لێلیکان پیرۆز کرد
فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە - NPG) چالاکیى گەریلاکانى لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە لێلیکان لە هێزى گەریلا لە خواکورک پیرۆزکرد.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیی پاراستنى گەل (نەپەگە) بە بۆنەى چالاکییە گەورەکەى رۆژى ٢٧ى نیسان / ٧ى گوڵان بۆ سەر گردی لیلکان، کە زیانێکى گەورەى بە سوپاى تورکیاى داگیرکەر گەیاند، پیرۆزباییەکى بڵاوکردەوە و چالاکییەکەى لە فەرماندەکان و شەڕڤانانى خواکورک پیرۆزکرد.
دەقى پامەکەى فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە)
ماوەیەکە هێزەکانمان لە ناوچەى لێلیکان لە باشووری کوردستان لە دژى داگیرکەریى هێزەکانى تورکیاى داگیرکەر و چەوسێنەر، چالاکى ئەنجام دەدەن. هەر یەک لەو چالاکییانە مانادار و هێژان.
لەم دواییانەدا رۆژى ٢٧ى نیسانی ٢٠١٨ / ٧ى گوڵان هێزەکانى ئەیالەتی خواکورک لە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆدا لە دژى هێزە داگیرکەرەکان لە لێلیکان دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى شۆڕشگێڕی کرد.
ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە لە ڕووى تاکتیک، ڕێباز و شێوازى لێدان و رۆحی هێرشبردنى هاوچەرخەوە پڕاوپڕ و سەرکەوتو بوو.
ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە لە چەندین قۆڵەوە ئەنجامدرا و بە پێشکەشکردنى شەهیدێک، زیانێکى گەورە و قورس لە دوژمن درا. ئەوە ئاستى سەرکەوتنى چالاکییەکە روون دەکاتەوە.
لەبەر ئەو چالاکییە گرنگ و سەرکەوتووە، ئێمە فەرماندەییەکەتان لە کەسایەتیى فەرماندەیەى ئێوەدا لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانە هێژا بەشداربووەکانى چالاکییەکە و هەموو هێزەکانى ئەو ئەیالەتە پیرۆز دەکەین.
ئێمە هاوڕێ سەردەم پیر بە یاد دەهێنینەوە کە لەو چالاکییەکدا چیرۆکى قارەمانانەى ئافراند و گەیشتە ئاستى شەهادەت.
لەسەر هێڵی رێبەرایەتى و لەسەر ڕێگاى شەهیدە پاڵەوانەکانماندا، سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیان دەخوازین و بە جۆش و خرۆشى شۆڕشگێڕییەوە سڵاو لە هەموتان دەکەین.