فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) لە راگەیاندراوێکدا چالاکیى رۆژی ٤ی تشرینى یەکەمی هێزەکانى گەریلای لە هەرێمى بۆتان پیرۆزکرد.
لە راگەیاندراوەکەى نەپەگەدا هاتووە:
"هێزەکانى گابار لە هەرێمى بۆتان چالاکییەکی سابوتاژیان لەسەر رێگای گوندەکانى چێلک و بۆتیکا لە رۆژی ٤ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ ئەنجامدا و بەو چالاکییەیان گورزێکى گەورەیان لە هێزە داگیرکەرەکانى تورک وەشاند، کە وڵاتى ئێمەیان داگیرکردووە.
یەکێک لە تاکتیکەکانى ئەم سەردەمە تاکتیکى سابوتاژە و بەشێوەیەکى پێشکەوتو ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەنجامدانى ئەو چالاکییە لە فەرماندەکان و سەرجەم هێزەکانى ئەو سنوورە پێرۆز دەکەین. بە تایبەتى، کە چالاکییەکە بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەش هەموو شەڕڤانان و فەرماندە بەشداربوەکان، کە بە رەنجی ئەوان ئەو چالاکییە ئەنجامدراوە پیرۆز دەکەین و بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە دڵەوە و بە حەماسەتێکى شۆڕشگێڕییەوە سڵاوتان لێدەکەین.
دەوڵەتى تورک کە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکى زۆر چالاکیى لە میدیاکان و راى گشتى شاردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک ئەو چالاکییەشی لە میدیاکاندا بڵاونەکردەوە و لەو چالاکییە سەریان سوڕماوە و ئەوەش وایکردووە، کە چالاکییەکە لە میدیاکان بشارنەوە و رێگا بە بڵاوکردنەوەى نەدەن.
ئەوە روونە، ئەو هێزەى چالاکییەکەى ئەنجامداوە شێوازێکى راست و دروستیان بەکارهێناوە. لەبەر ئەوەش ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو هێزەکانى ئەو سنوورە دەکەین بە رێز و خۆشەویستییەوە هیواى سەرکەوتنى گەورەتان بۆ دەخوازین".
ر.م