هاتووچۆی ناو شار لە هەولێر و سلێمانی راگیرا و داوا دەکرێت کەس لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە  کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر، هاتووچۆی ناو شار لە هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی بە قاچاغ گەڕاونەتەوە، ئەگەر زوو خۆیان رادەست نەکەن، وەکو کەسانێک کە بەئەنقەست نەخۆشییەکە بڵاوبکەنەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە قایمقامی سلێمی داوایەکی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرد و رایگەیاند، لە هەرکوێ هەن بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بچنە مالەکانیان و نەچێتە دەرەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا. 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حالەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.