هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ زیندانی كرا
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ سینان كایا به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌شداری كردووه له چالاكییه‌ك بۆ پشتگیری له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن، زیندانی كرا.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ سینان كایا به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌شداری كردووه له چالاكییه‌ك بۆ پشتگیری له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن، زیندانی كرا.
ڕێكه‌وتی ١٣ی شوبات\٢٣ی ڕێبه‌ندان پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له جۆله‌مێرگ هه‌وڵی دا ڕێپێوان ساز بكات بۆ پشتگیری له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، به‌ڵام پۆلیس له كاتی ده‌ستپێكردنی ڕێپێوانه‌كه هێرشی كرد و هه‌ریه‌كه له هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ سینان كایا، كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی چه‌لێ ئه‌بووبه‌كر كانار و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په ئه‌مینه ئارمووت، كه‌نان كایا، سلێمان كانات، جومعه ئه‌رتوونچ، محه‌مه‌د تاهیر تاش و حه‌سه‌ن ئه‌نگین-ی ده‌ستگیر كرد. ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوان ڕه‌وانه‌ی دادگه كران.
له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی جۆله‌مێرگ ٨ كه‌س ئازاد كران، به‌ڵام داواكاری گشتیی داوای زیندانی كردنی سینان كایا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگی كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی كرد. دادگه به بیانووی «بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ كایا ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی جۆله‌مێرگی كرد.
s.m