هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاری ئێلح ده‌ستگیر كرا
له شاری ئێلحی باكووری كوردستان پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له شاری ئێلح و هاوسه‌رۆكی لقی شاری ئێلح-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان ده‌ستگیر كرد.
له شاری ئێلحی باكووری كوردستان پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له شاری ئێلح و هاوسه‌رۆكی لقی شاری ئێلح-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان ده‌ستگیر كرد.
ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له شاری ئێلح ده‌یانویست له بینای پارته‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ئیدانه بكه‌ن، له‌و كاته‌دا پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بیناكه.
پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌دا به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن، هێرشی كرده سه‌ر ئاماده‌بوان و چووه نێو بیناكه و هاوسه‌رۆكی لقی ئێلح-ی هه‌ده‌په بێریڤان هه‌له‌ن ئشك-یان ده‌ستگیر كرد. دوێنێش پۆلیسی توركیا نیزامه‌دین تۆگوچ هاوسه‌رۆكی لقی ئێلح-ی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیركردبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، پۆلیس ده‌وروبه‌ری بینای هه‌ده‌په‌ی گرتووه.
s.m