هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له میانه‌ی به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی ڕێیا ئارمووش-ی سه‌ر به شاری وان ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به ئه‌زموونه مێژوییه‌كانیان هه‌ده‌په‌یان دامه‌زراندووه. گوتی: «ئه‌وه‌ی به‌هێزمان ده‌كات تێكۆشانمانه، ئه‌وه‌ی تێكۆشانیشمان به‌هێز ده‌كات باوه‌ڕی و فكره‌كه‌مانه، ئه‌وه‌ی ئه‌م فكر و ئیراده سیاسییه‌شی پێشخست به‌ڕێز ئۆجالانه. سڵاو له به‌ڕێز ئۆجالان، ئه‌م فكره هه‌رگیز گۆشه‌گیر ناكرێت.»
ته‌مه‌للی: هه‌ده‌په فكری ئۆجالانه، سڵاو بۆ ئۆجالان
له ده‌ستپێكی وته‌كه‌یدا كه له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه پێشكه‌شی كرد، سه‌زای ته‌مه‌للی پیرۆزبایی شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ده‌په‌ی كرد و گوتی: «٦ ساڵی سه‌ربه‌رزانه‌مان ده‌رباز كرد. به ڕه‌نج، تێكۆشان و هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ی ئێوه گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ. ئێمه نه‌ك ته‌نیا ٦ ساڵ، به‌ڵكوو ده‌یان ساڵمان له دوای خۆمان به‌جێهێشت. تێكۆشانی ساڵانی ١٩٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ و ٢٠٠٠یش هه‌یه. ئێمه به هێز و بڕیاری ئه‌م تێكۆشانه‌ی ساڵانی پێشووتر خۆمان به‌هێز كرد و گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ. بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ده‌په تێبگه‌ین، ٦ ساڵی ڕابردوو به‌ش ناكات. پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو. پێویسته باش تێبگه‌ین كه له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه تێكۆشانی شۆڕشگێڕی چۆن پێشكه‌وتووه، تێكۆشانی ئازادیی كورد له ساڵانی هه‌شتاكان چۆن پێشكه‌وتووه. بڕیاری تێكۆشان و هه‌ڵوێستمان له دژی زوڵم و زۆرداری و سه‌ردانه‌نه‌واندن ساڵ به ساڵ ئێمه‌ی به‌هێزتر كرد و ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌مڕۆ. له پشتی ئێمه‌وه تێكۆشانی ٤٠ ساڵه هه‌یه. تێكۆشانی ئازادی، ئاشتی و دیموكراتی هه‌یه. به‌م ئه‌زموونانه تێكۆشانی هه‌ده‌په‌مان دامه‌زراند. به‌ر له‌وه كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌كه) هه‌بوو. ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئێمه‌ی بونیاد نا، فكرێك بوو. ئه‌وه‌ی فكره‌كه‌ی پێشخست و سیاسه‌تی گه‌یانده ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئۆجالانه. سڵاوی خۆمان بۆ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌نێرین.»
كاتێك ته‌مه‌للی سڵاوی بۆ ئۆجالان نارد، ئاماده‌بوان به چه‌پڵه، تلیلی و درووشمی «بێ سه‌رۆك ژیان نابێ» پێشوازییان لێ كرد.
«له ترسان هێرش و گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن»
ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئۆجالان ده‌ترسان، گۆشه‌گیرییان سه‌پاند. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێمه ده‌ترسن هه‌زاران هه‌ڤاڵی ئێمه به‌ندكراون. له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ده‌په ده‌ترسن بێ دابڕان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ده‌په. ئه‌و شته‌ی كه لێی ده‌ترسن ئاشتی، دیموكراتی و ژیانی ئازاد و مرۆڤانه‌یه. له دادپه‌روه‌ری، حه‌ق و حقووق ده‌ترسن. له‌به‌رئه‌وه، دادپه‌روه‌ری، حه‌ق و حقووقیان نه‌هێشت. ڕاستی بریتییه له گه‌ل و هه‌ده‌په، ئه‌وان له ڕاستی ده‌ترسن. له ٦ ساڵی ڕابردوودا ٦ هه‌ڵبژاردنمان له دوای خۆمان به‌جێهێشت. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له دژی ئێمه هه‌موو سه‌وداكاری و ڕێككه‌وتنێكی چه‌په‌ڵ كران. هه‌موو جۆرێكی فشاریان پێشخست. پارێزگار، قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس هه‌موو ڕێبازێكیان جێبه‌جێ كرد و مافی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیكیان پێشێل كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشار و زه‌خته‌كان، هه‌ر گه‌ل سه‌ركه‌وت. ٣ جار به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنیان بۆ داناین، به‌سه‌رماندا ڕووخاندن. له ئێستاوه ده‌ستیان به فرتوفێڵی هه‌ڵبژاردن كردووه‌ته‌وه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ڤاڵانی ئێمه‌یان له ئامه‌د ده‌ستگیركردن. له هه‌ر شوێنێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و تێكۆشانی دیموكراتیك پێشبخه‌ین، له‌وێ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئاكه‌په له به‌رانبه‌رمان ده‌وه‌ستێته‌وه. كه‌مپینی ئاكه‌په ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنه. ئێمه له به‌رده‌م دادگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ندا لێپرسینه‌وه له‌مه ده‌كه‌ین.»
«زیهنیه‌تی قه‌یووم له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌بێ كۆچ بكات»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی سه‌رنجی خسته سه‌ر دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان و گوتی: ڕژێمی ئۆتۆریته‌ر به‌رگه‌ی هیچ شتێك ناگرێت. له هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ قه‌یووم له‌سه‌ر ئه‌م خاكه كۆچ بكات.
«له كاتی باری نائاساییدا له نیوه‌ی توركیا قه‌یوومیان دامه‌زراند. ئاكه‌په توركیای كرده كۆماری قه‌یوومه‌كان. له هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٩دا هه‌موو قه‌یوومه‌كان ڕاده‌ماڵین و فڕێیان ده‌ده‌ین. ڕاماڵینی قه‌یوومه‌كان له‌م وه‌ڵاته‌دا، ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌رزی. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه سه‌رده‌خه‌ین. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه قه‌یووم پاره‌ی له كوێ خه‌رج كردووه. ده‌بێ قه‌رزه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و بڕۆن. ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په مافی بودجه به پیرۆزترین ماف داده‌نێین. ده‌مانه‌وێ بودجه ڕوون بێت و هه‌موو كه‌س لێی ئاگادار بێت. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و شاره‌داره‌كانمان به‌هۆی تاوان به‌ند نه‌كراون، به‌ڵكو له ئه‌نجامی هێرشی ڕژێمی فاشیستی قه‌یوومپارێز به‌ند كراون. قه‌یوومه‌كان دزی و گه‌نده‌ڵیان كرد، زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی و خه‌زێنه‌یان فرۆشتن. ده‌یانه‌وێت شاره‌وانییه‌كان به قه‌رزبارییه‌وه ڕاده‌ستی هه‌ده‌په بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌وان به قه‌رزه‌كانیشیانه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه و بڕۆن. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: [دیسان قه‌یووم داده‌مه‌زرێنین] ئه‌مه لاوازیی ئه‌وان ده‌رده‌خات. سه‌رۆك كۆماری وه‌ها نابێت. به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستین.»
«شاری ژن، لاوان و ڕه‌نجده‌ران بونیاد ده‌نێین»
سه‌زای ته‌مه‌للی له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به تێكۆشانی ژن و لاوان كرد و گوتی: «شاری ژن، لاوان و ڕه‌نجده‌ران بونیاد ده‌نێین. ده‌مانه‌وێ شاره‌كه‌مان شاری ژن بێت. ده‌مانه‌وێت تووندوتیژی له دژی ژن كۆتایی بێت. هه‌ده‌په پارتی ژنه. ئاشتی به تێكۆشانی ژن به‌دیدێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاو له هه‌موو هاوڕێیانی ژن ده‌كه‌م. سیاسه‌تی هه‌ده‌په سیاسه‌تی لاوان و ڕه‌نجده‌رانه. كه‌س ناتوانێت ڕاستی له‌ناوبه‌رێت. ئێستا قه‌یرانی ئابووری ڕۆژ به ڕۆژ ته‌شه‌نه ده‌كات. تێكۆشانی ئێمه دژی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێمه له‌پێناو ئاشتی و دیموكراتیدا ئاكه‌په پلانی شكست و شه‌ڕ جێبه‌جێ ده‌كات. به‌ڕێز ئۆجالان ده‌یگوت: [ئاكه‌په فشارمان لێ ده‌كات] ئه‌مه ڕاست بوو. چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا شه‌ڕ ده‌زانێت. زۆرینه‌ی بودجه له شه‌ڕدا خه‌رج ده‌كرێت. كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێمه به‌و هێزه‌ی له‌سه‌ر خوێنی ئێمه سیاسه‌ت ده‌كات بڵێین بوه‌سته. بانگی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ده‌كه‌م؛له‌ژێر قه‌یرانی ئابووریدا زیهنیه‌تی شه‌ڕ هه‌یه. سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری بودجه‌ی كۆشك ٣ قات زیادی كرد. تێر نابێت.»
s.m