هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر دەستگیرکرا

هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر، کە لەلایەن دەسەڵاتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە پۆستەکەى و شارەوانییەکەى داگیرکرابوو، ئەمڕۆ خۆیشی دەستگیرکرا.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى جزیر لە پارێزگاى شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لەو هەڵکوتانەدا بێریڤان کوتلور هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر-یان دەستگیرکرد.

 بێریڤان کوتلو لەلایەن پۆلیسەوە رەوانەى ئاسایشی ناوچەکە کرا.

ژ.ت