هاوسەرۆک شارەوانیی بناری قەندیل: بەرخۆدانی عەفرین درێژەی ڕاپەڕینە
گوڵالە عوسمان هاوسەرۆک شارەوانیی بناری قەندیل "بەرخۆدانی سەردەم"ی عەفرینی وەک بەردەوامی ڕاپەڕینی گەلی کورد ناو لێبرد.

هاوسەرۆک شارەوانیی بناری قەندیل ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەسەر بەرخۆدانی عەفرین بەرز دەنرخێنێت، لە سەر ڕاپەڕینیش دەڵێت، بەرخۆدانی عەفرین بەردەوامیی ڕاپەڕینە.
گوڵالە عوسمان، هاوسەرۆک شارەوانیی بناری قەندیل لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، باس لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین و یادی ڕاپەڕینی کرد.
گوڵاڵە عوسمان دەستنیشانی کرد: بەرخۆدانی عەفرین بەردەوامیی ڕاپەرینە، ئامانجی ڕاپەڕین تێکشکاندنی دەسەڵاتداریی دیکتاتۆری ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتی بوو، ئامانجی بەرخۆدانی عەفرینیش هەمان شتە.
هاوسەرۆک شارەوانیی قەندیل باسی لەوە کرد کە یادی ڕاپەڕین لە باشوری کوردستان وەک جەژن پیرۆزدەکرێت، بەڵام بە داخەوە ئەنجامەکانی ئەو ڕاپەڕینە ئامانجەکانی خۆی نەپێکا، ڕاپەڕین بووە هۆی ئەوەی لە کوردستان سیستمێکی نا دیموکراتی بەسەر خەڵکدا بسەپێنرێت.
هاوسەرۆک شارەوانیى بناری قەندیل ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاپەرین بە مەبەستی دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتی و کۆمەڵگەێکی ئازاد کرا، ئێستا لە بەشیکی دیکە لە کوردستان، لە عەفرین بەرخۆدان و ڕاپەڕین ڕوودەدات، باوەڕمان وایە کە ئەنجامەکانی ئەو بەرخۆدانە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکەدا بشکێتەوە.
ک.ش