هاوسەرۆکانی هەدپە و دەبەپە لە دیلۆک زیندانی کران

لە دیلۆک هەشت کەس دەستگیر کران، لەناویاندا هاوسەرۆکانی هەدپە و دەبەپەی دیلۆک هەیە.

موسلیم کلیچ، هاوسەرۆکی هەدەپە لە دیلۆک و عەبدوڵا ئینجە هاوسەرۆکی دەبەپە، سەلمان توتوملو، هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەهید کامیلێ، موسلم ئۆزگان، ئەمین کاڤاک، محەمەد گوموشتەکین، سلێمان یاگز و سەردار یلدرم کە لە ١٤ی تشرینی دووەم لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کرابوون، لە ئاسایش دەرهێنران و رەوانەی دادگای دیلۆک کران.

دوای وەرگرتنی وتە لێیان، ٨ کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. سیاسەتمەدارەکانیان ڕەوانە گرتووخانەی پیتی Aی دیلۆک.

لە ٥٧ کەسی دەستگیرکراو لە ١٤ی تشرینی دووەم لە دیلۆک، دوێنێ ٥ کەس زیندانیکران و ٥ کەسیش ئازادکران و ٣٩ کەسیش هێشتا لە ئاسایش دەستبەسەرن.

ف.ق