هاوسەرۆکى هەدەپەى مێردین دەستگیرکرا

پەریخان ئاغا ئۆغڵو هاوسەرۆکى هەدەپەی شاری مێردین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک بەیانیى ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەریخان ئاغا ئۆغڵو هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری مێردین و ئاغا ئۆغڵویان دەستیگرکرد.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ ماڵەکەى ئاغا ئۆغڵویان پشکنی و بە پاساوی ئەوەى سکاڵای لەسەرە دەستگیریانکرد.

ئاغا ئۆغڵو لەلایەن ئەو هێزەى دەوڵەتى تورکەوە برا بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەى "تیرۆر" لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی مێردین.

ژ.ت