هاوسەرۆکی شارەوانی سارای شاری وان دەستگیر کرا

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیەکان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی کورد دا، دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وانیشی دەستگیر کردوو قیومێکی لە پۆستەکە جێگیر کرد.

دانانی قیوم لە جیگای سەرۆکی شارەوانیەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە. ئەم جارە قیومێکی تر لە پۆستی جازیە دومان سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وان دانرا کە دوێنی لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنێکی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکدا دەستگیر کرا.

سیاسەتە چەپەڵەکانی دەولەتی تورک بەرامبەر بە گەلی کورد، جگە لە رۆژئاوای کوردستان، لە باکوری کوردستانیش بەردەوامیان هەیە. لەم چوارچێوەیەدا سیاسەتی لابردنی سەرۆکی شارەوانیەکانی شارە کوردییەکانش بەردەوامە.

جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وان دوێنێ لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی تورکی داگیرکەردا دەستگیر کرا.

وەزارەتی ناوخۆ جازیە دومان کە هەڵبژێردراوی خەڵکە، لە پۆستەکەی دوور خستەوەو لە جێگای ئەو، محمد هالیس ئایدنی قایمقامی وەک قیەم دانا.

بەمەش ژمارەی ئەو شارەوانیانەی (هەدەپە) کە لێیان سەندراونەتەوە و قیومیان لە جێگایاندا دانراوە گەیشتە ١٤ شارەوانی.

ز.ش