دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی خالیس جۆشكوون و مه‌منوونه سۆیله‌مه‌ز هاوشاره‌دارانی پێشووی ناوچه‌ی ملازگر-ی سه‌ر به شاری مووش له باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هاوشاره‌داران كه له تشرینی دووه‌می ٢٠١٦-ه‌وه زیندانی كراون به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» له دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مووش دادگه‌یی كران. هاوشاره‌داران له زیندانی پیتی «ل»ی پاتنۆس له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد. پارێزه‌رانی جۆشكوون و سۆیله‌مه‌ز كه له دانیشتنی دادگه ئاماده بوون داوای ئازادكردنی موه‌كیله‌كانیان كرد.
دادگه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ١٢ ساڵ زیندانی كردنی بۆ جۆشكوون و سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ سۆیله‌مه‌ز بڕیه‌وه.
s.m