مه‌حموود پاڵا كاندیدی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوشاره‌داری ناوچه‌ی ئه‌ردیش-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی وان له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌بیانووی بڕیارنامه قانوونییه‌كان (BHQ) به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێ نه‌دا.
ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ناوچه‌ییه‌كانی هه‌ده‌په بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك له‌بری مه‌حموود پاڵا ده‌ستی به هه‌وڵه‌كان كردبوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئه‌ردیش كۆبوویه‌وه.
هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه پارێزه‌ر بایرام چیچه‌ك-ی له جێگه‌ی مه‌حموود پاڵا ده‌ستنیشان كرد. پاڵا ڕایگه‌یاند، «ئه‌وه‌ی گرنگه تێكۆشانی گه‌له، له‌مه‌ودواش وه‌ك پێشوو له‌پێناو خزمه‌تی گه‌ل خه‌بات ده‌كه‌م.»
s.m