هاووڵاتیانی سنوری ڕاپەڕین و بناری قەندیل ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆزکرد

بەبۆنەی ٧٠ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان هاووڵاتیانی بناری قەندیل وسنوری ڕاپەڕین بئاهەنگێکی پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان بەڕیوەبرد.

مەراسیمی ڕۆزبوونی رێبەرئاپۆ بە پێشەنگایەتی ڕەژاك و تەڤگەری ئازادی سنووری ڕاپەرین و دانیشوانی بناری قەندیل بەڕێوەچوو.

سەرەتایی ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانت ڕێگەی ئازادی دەستیپێکرد و دواتر پەیامی ڕەژاك خوێنرایەوە. لە مەراسیمەکەدا بزووتنەوەی گۆڕانیش بە ناردنی پەیامێك ئەم ڕۆژەی پیرۆز کردبوو.

سەرەڕای بارینی بارانێکی زۆ بەڵام بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بە وتنەوەی دروشم  و هەڵپەڕکێ ئاهەنگەکە گەرم و گوڕو بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەکە چەندین بەرهەمی جۆراو جۆرا پێشکەشکرا. هەر یەکە لە هونەرمەندان: ئەنجومەن هەورامی، نەژاد پشدەری، یەحیا کەرکووکی، تاڵیب شوانی، محەمەد وەرتی، ئەحمەد پێشمەرگە تیایاندا بەشداریان کردبوو و بە گۆرانیەکانیان جۆش و خرۆشیکی تریان خستبووە ناو ئاهەنگەکە.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆك ئاپۆ و بێ سەرۆك ژیان نابێت کۆتایی هات.

ک٠ش